دەستپێک
نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوی
کلیلەوشە: زمانی دایک،زمانی ئۆردوو،زمانی بەنگالی،زمانی کوردی،هەژار موکریانی،خانای قوبادی
دەستپێک: زمان بە پێناس و ناسنامەی هەموو نەتەوەیەک دادەنرێت. زمانی دایک،بە زمانی یەکەمی منداڵ دەگوترێت و یەکەم زمانیش دێتە ئەژمار کە منداڵ فێری دەبێت و دەکاری دێنێت و ئەویش بریتییە لە بەشێکی سەرەکی ناسنامەی کەسەکی، جڤاکیی و چاندیی زارۆک. لە ڕاستیدا زمانی دایک،بەو زمانە دەگوترێت مرۆ بۆ یەکەمجار فێری دەبێت،توانای بەسەردا دەشکێت،باشتر دەتوانێت پێی بئاخفێت ،بەکاری بێنێت،خۆی پێ بناسێت و خەونی پێ ببینێت.
زمانی کوردییش،بە یەک لە زمانە هەرە دەوڵەمەندەکانی سەرگۆی زەوی داەنرێت کە خودانی چوار دیالێکتی دێرین و زەنگینە کە هەر کامە لەم زاراوانەیش،دەیان بنزاریان لێ دەکەوێتەوە.
مێژووی خەبات لە پێناو پاراستنی زمانی دایکدا مخابن بەخوێن دەنووسرێتەوە و ئەم دیرۆکەیش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1952 و خۆپیشاندانی بەنگالەکانی بن حوکمی ڕژێم و دەستەڵاتی ئەو کاتی پاکستان کە دەیەویست زمانی ئۆردوو بەزۆرەملێ بەسەریاندا بسەپێنێت.
ئەم توێژینەوەیە دەیەوێت سەرەتا ئاوڕێک لە خودی پێناسەی زمانی دایک و پاشانیش گرینگیی و بایەخی زمانی دایک بداتەوە و ئەو ڕاستییەیش بخاتە بەردەم خوێنەر کە تا چەندە گرینگە مرۆ بۆ پاراستنی کو‌لتوور و چاندەکەی خۆ،پارێزەری زمانەکەی بێت.
مێژوویەک بۆ زمانی دایک:
نیوچە دووڕگەی هیندستان کە سەردەمی خۆی لە بن ڕکێف و حوکمی بەریتانیدا بووە،لە ساڵانی 1948-1947دا گۆڕانێکی قووڵ بەخۆوە دەبینێت و چوار وڵات دەبنە خاوەنی کیانی سەربەخۆی خۆ. یەک لەم وڵاتانە پاکستان دەبێت کە لە بەشی ڕۆژاوای، خەڵکەکەی بە ئۆردوو و بەشی ڕۆژهەڵاتی بە زمانی بەنگلایی یان بەنگالی قسە دەکەن. ڕۆژی 21ی فێبریوەری ساڵی 1952 شۆڕشێک لەو پارەی بن حوکمی پاکستان لە لایەن بەنگالییەکانەوە دەست پێ دەکات کە ئەرچی خوێن دەڕژێت بەڵام لە ئەنجامدا دەستەڵات و ڕژێمی پاکستان پێملی زمانی بەنگالییەکان دەبێت و بە فەرمی ددان بە زمانیاندا دەنێت.
ئامادەکردنی: مان‌و بەرزنجی
حەجی جندی لە ساڵی 1908 ، فیلۆلۆژیست و وەرگێڕ و زمان‌زان و نووسەری ئێزدی بووە . جندی نووسەری کتێبی جۆزێف و زێلیکسە.
لە گوندی ئیمانچایرە ( Emançayîra) ، لە دیخۆرە قێرسێ ( Dîxora Qersê) , باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئێزیدی لەدایک بووە . تەمەنی منداڵی هەر لە گوندەکەی خۆیان بەسەر بردووە.
لە ساڵی1918 بەهۆی کۆمەڵکوژی و هێرشی سەربازانی تورکیا کۆچیان کرد و پەڕینەوە بۆ دیوی سۆڤیەت. لەوێ حاجی بێ ماڵ و حاڵ دەمێنێتەوە، بۆیە دەچێتە خانەی بێسەرپەرشتان و لە وێ ژیانی دەست پێدەکات.
جگە لەوەش بەسەدان منداڵی کورد هەبوون کە دایک و باوکیان لە کۆمەلکوژی سوپای تورک کوژرابوون لە خانەی پێسەرپەرشتان خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کرد.
تا ساڵی 1929 ، چووەتە خولی ئامادەکاری مامۆستا.
لە ساڵی 1930 ، چووە فاکەڵتی فیلۆلۆژی یەریڤان . هەروەها بووە یەکەمین خوێندکاری کورد کە لە ئەرمینیا لە فاکەڵتی وەرگیراوە.
لە ساڵی 1932 ، دەستی کرد بە کۆکردنەوەی زاراوەی کوردی و کەرەستەی فۆلکلۆر. هەروەها لە ساڵی 1930 وە لە ڕیا تەزە(Riya Teze) کار دەکات.
هەروەها لە ڕادیۆی کوردی (کە تەنها هەواڵەکانی پەخش دەکرد) کاری کردووە.
سەرۆکی ئەکادیمیای پێداگۆژی کوردی بووە لە ئەرمینیا .
لە ساڵی 1938 لەلایەن ئیدارەی ستالین لەگەڵ زۆرێک لە ڕۆشنبیرانی دیکەی کورد دەستگیرکرا و زیندانی کران ، کە تۆمەتبارکرابوون بە بریکاری دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان.
نووسین و لێکۆڵینەوەی: مان‌و بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد
بەدرێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بووین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەرى وه‌ها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میللەتەکەيدا شان بە شان و هەندێک جاریش زیاتر لە پیاوان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان له شان ناوه و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین، ئەدەب و چالاكیى رۆشنبيرييه‌وه تاوەکو دەگاتە جەنگ و... جێدەستيان ديار بووه، به‌ڵام مەخابن زۆریان بە ونی ماونەتەوە، یاخود بە جۆرێک له جۆره‌كان کار لەسەر سڕینەوە و ونکردنیان کراوە!؟
چەندین ناوی دیاری ژنانی کورد هەن کە نەوەیەک بە شانازيیەوە بۆ نەوەی دوای خۆی دەيگێڕیتەوە. کێ لە ئێمە چیرۆکی خانزادی میری سۆران، عادیلە خانم، حەپسەخانی نەقیب و چەندین ژنی پێشەنگی تری نەبیستووە؟ گەر بە وردی چاوێک بە هەموو ئەو سەرچاوانەی گەڕیدە بێگانانهندا بگێرین كه لەسەر بارودۆخی رامیاری، دۆز و مێژووی کورديان نووسيوه و سەردانی كوردستانیان کردووە، بەڕوونی ئه‌وه دەبینین كه چۆن ژنی کورد بووه‌ته جێگای سەرنجيان و سه‌دان سەرچاوەی گرنگ و دیار هەن كه ئاماژە بە ئازایی و بوێری و سەرکردەيى ژنی کورد دەکەن كه سەرباری بوونی ئەو هەموو ململانێ و بەربەستە رامیاری، کەلتووری و ئایینیيانەی كه لە بەردەم ژناندا هەبووه، به‌ڵام هيچ يه‌ك له‌مانه رێگر نه‌بوون له‌وه‌ى كه ناوى ئه‌م ژنانه بۆ ههتاههتايه له مێژوودا به نه‌مرى بمێننه‌وه.
لێره‌دا چه‌ند نموونهيهك له‌و ژنانه وه‌ك نموونه‌ى خه‌روارێك ده‌هێنينه‌وه:
نووسینی: ئیسماعیل حەمەئەمین
حەفتاکان ساڵانی پڕ نشوستی و هەڵسانەوە بوو لە باشووری کوردستان. نشوستی شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی و لەدایکبوونی خەونی شۆڕشێکی نوێ کە پرسی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە دەستی چینی فیوداڵەوە بچێتە دەستی بۆرژوازی بچوک و لە ڕێگەیەوە سۆسیالیزم وەک ئەڵتەرناتیفێک کاری بۆ دەکرا. شۆڕشی نوێ و ئەڵقە ڕۆشنبیرییە مارکسی و لینییەکان وەک (کار و کارگەران) لە ئەڵقەوە بوونە (کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان ) و دوایی بە پیلان ناوەکەی گۆڕا بۆ (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ).
گرنگترین خاڵ لەم چیرۆکەدا لەدایکبوونی کۆمەڵە بوو لە هەناوی کوردستاندا، نەک لە دەرەوەی کوردستان. لەوەش سەرنجڕاکێشتر تەمەنی (شاسوار جەلال) ی سکرتێری کۆمەڵە بوو، کە تەمەنێک بوو نوێنەری خەونی گەنج بوو، لە زەمەنێکدا بوو کە بێ هیوایی و شکستی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشا بوو. بەدیوێکی تردا ئەوانەی لەو دیوو سنووری کوردستانەوە بوون، هەم مەلاییەکان بوون و هەم جەلالییەکان، بەخودی جەلال تاڵەبانییەوە کە لە قاهیرە دەژیا. نەوشیروانیش بەناوی خوێندن لە ڕێگەی بەغداوە ڕەوانەی نەمسا کرابوو. پارادۆکسەکە لێرەدایە، بەوەی، هەر کە کۆمەڵە دەبێتە هێزێک ئایدۆلۆژیی و هیواکانی لەسەر بوونیاد دەنرێت و چاوەڕوانی گەشەکردنی لێ دەکرێت، گرووپی ئەوروپا و دەرەوەی وڵات یەکێتی لە نەمسا و پاشان لە سووریا دادەمەزرێنن و خۆیان دەکەن بە کورستان‌دا و لێرەوە زۆرانبازی دەستبەسەراگرتنی کۆمەڵە لە ڕێگەی پڕۆژەی یەکێتی و فرۆمکردنەوەی کۆمەڵە دەستپێدەکات. لێرەوە دوو مۆدێل لەناو کۆمەڵەدا لە ململانێدا بوون؛ مۆدێلی یەکەم؛ مۆدێلی تاڵەبانی بوو کە هێڵی ماویی ( مۆدێلی چینی–ما‌و تسی تۆنگ) ئەو زەمەنە بوو. جەلال تاڵەبانی وەک ماوییەک خۆی نیشاندەدا، بەڵام لە جەوهەردا درێژکراوەی مێژوویی شەستەکانی خۆی بوو. ئەمەش خەونی مام بوو بە جێگرتنەوەی پێگەی مەلا مستەفا بارزانی. بەمانای مام درێژکراوەی ئەو قوتابخانە کوردایتییە نەریتخوازییە بوو ، کە لە هەناویدا هەمان مۆدێلی تەکییە و شێخ و موردید، سەرکردی یەکەم و ڕەدوکەوتووی کوێر و هێزی چەکداری گەورەی هەیە، بەبێ هیچ خەتێکی سیاسی و فیکری دیاریکراو.
پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی گەرمیان
پیاوێكی كهڵگهت، سیما سپی، قۆز، شیكپۆش، هه‌ر له بڕنه‌وی دارشووشه ده‌چی.. چۆن بڕنه‌وی دارشووشهی ئه‌ڵمانی ژماره 17 له شۆڕشی ئه‌یلولدا له‌ڕووی جوانی و نیشانه ئه‌نگاوتن و له‌دووره‌وه پێكان باوبوو، كاكه حه‌مه‌ی وه‌لیش ئاوا له‌ناو شۆڕش و له‌ناو خه‌ڵكیشدا جوانخاس، به‌هه‌ڵوێست، به‌په‌رۆشی كوردایه‌تی بوو.
ئه‌و له گوندی جڵهوگیرهی ناوچه‌ی عهللایی خانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ساڵی 1932 پێینایه‌ناو كه‌لاوه‌كانی ژیانه‌وه.. دواتر ماڵباته‌كه‌یان له‌و زێده نامێنن و رووده‌كه‌نه‌وه كوردستانی باشوور و له گوندی حه‌وش كوڕ‌و دا بنه‌وبارگه ده‌خه‌ن.
كه سته‌می داگیركه‌ر هه‌بی و هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووس بكری، خه‌ڵكیی ده‌سته‌وه‌ستان نابن، به‌ڵكو توێشووی گه‌شتێك هه‌ڵده‌گرن و له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حیزبایه‌تیدا هه‌وارێك ئاوهداندهكهنهوه.. حه‌مه‌ی وه‌لی له 26 ساڵیدا پهیوهستدهبی به رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.. ئه‌و ده‌مه عێراق كه‌وتبووه دۆخێكی وه‌رچه‌رخانه‌وه، رژێمی كۆماری راگه‌یه‌نرابوو، په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی ئازادی و ژیانێكی نوێ‌دا كرابووه‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند بۆ كورد بووه شمڵی شه‌ڕ..
عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به‌ڵێندان به خه‌ڵكی پاشهكشهیكرد، ئه‌و دیموكراسییهتهی چاوهڕواندهكرا عێراق بكاته وڵاتی خۆشیی و به‌هاری ژیان شه‌ڵاڵی ته‌پوتۆزی كۆنه‌په‌رستی كرایه‌وه، ته‌نیا ده‌سته‌ی پاشایه‌تی گۆڕا و باندێكیتر هاته‌سه‌ر حوكم، به هێزی سه‌ربازیی په‌لاماری كوردستانی دا.. كوردیش بێوهڵامنهبوو، رۆژی 11/9/1961 چووه‌ناو مێژووی شۆڕشگێڕیی كورده‌وه.. ئه‌وكاته خه‌ڵكیی پێیانده‌وت هه‌رای دەربەندیخان.
حه‌مه‌ی وه‌لی ئه‌و ساڵه بووه پێشمه‌رگه.. وه‌كو كه‌سێكی دیار ده‌ركه‌وت، له‌ناو فه‌رمانده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ته‌نیا له‌گه‌ڵ یادبوو عه‌زیز قازی‌دا دۆستایه‌تی و تێكه‌ڵی هه‌بوو، تا پێش مردنی هه‌ركه له‌ده‌ره‌وه بهاتایه‌ته‌وه سهردانیدهكرد.. زۆرتر له‌گه‌ڵ مامۆستا حیلمی عه‌لی شه‌ریف و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری و مامۆستا عوله‌ما و كه‌مال مفتیدا نێوانی خۆش‌بوو.
درێژەی بابەت(کورتە گوزەرێک بە ڕووبەرە هونەرییەکەی مامە بەخشەدا)
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
یەکەم:هەورامان،مەکۆی ڕەسەنەنترین نەغمە کوردییەکانە؛مێژووی هونەری کورد ئەمەمان پێ دەڵێت. ناخی هەر مرۆیەکی هەورامانی و بگرە خودی باڵندە و شاخ و داخی ئەم دەڤەرە لێوان‌لێو لە مێلۆدی و ئاوازی هەرە کۆن و ڕەسەنە و هێشتاکە هونەرمەندان(سترانبێژ و ژەنیار)وەک پێویست نەیانتوانیوە ئەم سامانە هەرە زەنگین و دەوڵەمەندە بە ئەرشیڤ بکەن و بیخەنە سەر گەنجینەی هونەری کوردی.
دوویەم:لە خەیاڵدان و یادگەی گشت مرۆڤێکی هەورامانیدا سووچێک دانراوە بۆ گۆرانیبێژێک کە سۆزی ناخەکەی ڕاست لە دەنگی ژەرەژ و کەوی سەربەرزاییەکانی نیشتمان دەچێت. کە دەسترێت ،هەموو هەورامان خۆی دەبێتە مێلۆدی و گۆرانیی کوردیت دە هێندە لە لا شیرین‌تر و لەبەردڵانتر دەبێت.
ئەم دەنگە خاوەنی ڕابردوویەکی گەشە و لە هەر شار و شارۆچکە و گوند و شاخ و پێدەشتێکی هەوراماندا زایەڵەی بڵند و جێ پەنجەی خزمەتی دیارە.
"جەهانبەخش غەففووری"یان هەمان "مامە بەخشە"ی لای هەورامانییەکان،بە یەک لە دەنگە شاز و ڕەسەنەکانی سترانی هەورامی دادەنرێت و شانبەشانی کەڵە هونەرمەندانی وەک ئۆسمان هەورامی(1935)،شەفیع کەیمنەیی(1942)، حەمەحسێن کەیمنەیی(1933)،جەمیل نەوسوویی(1946)و سەباح هەورامی(1962)،ڕابردوویەکی پرشنگداریان بۆ گۆرانی هەورامی
دروست کردووە و ئەمڕۆکە بە سەدان هونەرمەندی دی،درێژەپێدەری ڕێباز و ڕێچکە هونەرییەکەی ئەم گۆرانیبێژانەن.
درێژەی بابەتنوێترین بابه‌ت
- ڕاپه‌ڕینی 1991ی هه‌ولێر له چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گه‌مه‌ندا.
- ژیان عەلادین ئەحمەد نوری
- مامۆستا و قوتابیانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی قوتابخانەی پاشای گەورەی ڕواندز ساڵی 1935
- مامۆستا‌و قوتابیانی قوتابخانەی ڕواندز
- محمود زاده و ئەمجەد مستەفا و نەجاح دەروێش ساڵی 1974
- ساڵح بەگی ساحێبقڕان و مەلای گەورەی کۆیە و عەبدولرەحمان خدر و چەند کەسێکی تر ساڵی 1930
- مەلای گەورەی کۆیە
- ته‌فسیری خاڵ بەرگی 30
- ته‌فسیری خاڵ بەرگی 29
- ته‌فسیری خاڵ بەرگی 28
باكور
رۆژئاوا