جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «محەمەد ناشاد»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٦: ھێڵی ٦:
پشتگیری باوکیشی هۆکارێکی دیکە بوو کە ناشاد پەرە بە بەهرەکەی بدات، وەک خۆی، دەڵێت: باوکم بۆیەی ئاویی بۆ دەهێنامەوە لەگەڵ دەفتەری وێنە و دەیوت دەی وێنە بکێشە، دواتر وردە وردە دەستم کرد بە وێنە کردن لە دیواری ماڵەوەدا.

[[پەڕگە:455828.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:455828.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
ناشاد بۆ هاتنە نێو دنیای هونەری شێوەکاری بە کۆمەڵێک هونەرمەند سەرسام بووەو، دەڵێت: سەرسام بووم بە کارەکانی هونەرمەندی شێوەکار جەمال بەختیار، کە وێنەی دەکێشا سەیری دەستیم زوو زوو دەکرد، پێشی دەوتم سەیربکە، کە گەورەبوویت با ببیت بە شێوەکار، هەروەها هونەرمەند خالید زامدار کاریگەری ئەویشم لەسەر بووە.
ناشاد بۆ هاتنە نێو دنیای هونەری شێوەکاری بە کۆمەڵێک هونەرمەند سەرسام بووەو، دەڵێت: سەرسام بووم بە کارەکانی هونەرمەندی شێوەکار جەمال بەختیار، کە وێنەی دەکێشا سەیری دەستیم زوو زوو دەکرد، پێشی دەوتم سەیربکە، کە گەورەبوویت با ببیت بە شێوەکار، هەروەها هونەرمەند '''[[خالید زامدار]]''' کاریگەری ئەویشم لەسەر بووە.

لە تابلۆکانیدا هەمیشە هەوڵی داوە وێنەی سروشتی جوانی کوردستان و وێنەی منداڵ و گەڵا و گوڵ بکێشێت لە وەرزەکانی کوردستاندا، وێنەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وەکو چارلی چاپلن و ئەنیشتاین کە یەکێک بوون لەو کەسایەتییە بەناوبانگانەی ناشاد پێی سەرسام بووەو وێنەیانی کێشاوەتەوە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٠٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤

Ard03.jpg

محەمەد حسێن سابیر ناسراو بە ناشاد لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانێسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ سەرقاڵی وێنەکێشان بوو و بەھۆی دەستڕەنگینی لە بواری شێوەکاریدا بەشداریی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.

سەرەتای بەهرەی شێوەکاری لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا تێیدا دەرکەوتووە، کاتێک لە خوێندنگادا وێنەی شاخ و داری بە جوانترین شێوە دروست کردووە تا گەیشتووەتە ئەوەی هاوڕێکانیشی داوایان لێکردووە وێنەی شاخیان بۆ بکێشێت.

پشتگیری باوکیشی هۆکارێکی دیکە بوو کە ناشاد پەرە بە بەهرەکەی بدات، وەک خۆی، دەڵێت: باوکم بۆیەی ئاویی بۆ دەهێنامەوە لەگەڵ دەفتەری وێنە و دەیوت دەی وێنە بکێشە، دواتر وردە وردە دەستم کرد بە وێنە کردن لە دیواری ماڵەوەدا.

455828.jpg

ناشاد بۆ هاتنە نێو دنیای هونەری شێوەکاری بە کۆمەڵێک هونەرمەند سەرسام بووەو، دەڵێت: سەرسام بووم بە کارەکانی هونەرمەندی شێوەکار جەمال بەختیار، کە وێنەی دەکێشا سەیری دەستیم زوو زوو دەکرد، پێشی دەوتم سەیربکە، کە گەورەبوویت با ببیت بە شێوەکار، هەروەها هونەرمەند خالید زامدار کاریگەری ئەویشم لەسەر بووە.

لە تابلۆکانیدا هەمیشە هەوڵی داوە وێنەی سروشتی جوانی کوردستان و وێنەی منداڵ و گەڵا و گوڵ بکێشێت لە وەرزەکانی کوردستاندا، وێنەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وەکو چارلی چاپلن و ئەنیشتاین کە یەکێک بوون لەو کەسایەتییە بەناوبانگانەی ناشاد پێی سەرسام بووەو وێنەیانی کێشاوەتەوە.

ئەو شێوەکارە لە ژیانیدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک نەهامەتی و ناخۆشی و دەربەدەری بووەتەوە، بۆیە نازناوی “ناشاد”ی لەخۆی ناوە، تاوەکو ناوەکەی ئاماژە بێت بۆ ئەو ئازارەی کە چەشتویەتی، لە ئێستاشدا لە تاکە ژوورێکدا لە شاری سلێمانی بە تەنهایی ژیان بەسەردەبات.

ناشاد دەڵێت: حەزم لە تەنهاییە و من بە تەنهایی ڕاهاتووم، ئەگەر تەنهایی نەبوایە نەمەتوانی وێنە بکێشم، بۆیە تەنهایی ئیلهامی هونەرەکەمە.

441409652 .jpg

لە سەرەتادا بە قەڵەم ڕەساس وێنەکانی کێشاوە و دواتر لە ساڵەکانی 70 لەسەر لەوحێکی ڕەش وێنەی دەکێشا، پاشان فڵچە و بۆیەی زەیتی و بۆیەی ئاوی و بۆیەی دیوار بەکارهێناوە، ئەمە وەک ئەوەی خۆی گێڕایەوە.

جگە لە وێنەکێشان لەسەر وەرەقە لەسەر دیواریش وێنەی کێشاوە، وەک ناشاد خۆی دەڵێت:”کاتێک بێ لانە بووم و لەناو چوار دیواردا دەمامەوە و پارچە کارتۆنێکم دەدا بە خۆمدا و شەو تا بەیانی لە سەرمادا دەلەرزیم، بەیانی کە بە ئاگادەهاتم دیوارەکانم بۆیە دەکرد و وێنەم تێدا دەکێشا، هەروەها وێنەشم لەسەر دیوارەکانی چایخانەکان و نادی و کۆڵانەکان و ماڵەکانیشدا کردووە”.

20180417.jpg

ناشادی شێوەکار ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە نەخۆشی شێرپەنجەی قورگی هەیە، ئەو نەخۆشیەش کاریگەری کردوەتە سەر هەناسەدان و قسەکردنی، لەگەڵ ئەو نەخۆشیەشدا نەخۆشی دڵ-یش بەرۆکی ناشادی گرتووە.

لە خۆشەویستی بۆ وێنەکانی دوای تەواو بوونی لەلای خۆی دەیهێڵێتەوەو نایفرۆشێت، مەگەر پێویستی بە پارەکەی بێت بۆ کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشیەکەی.

ناشاد، دەشڵێت: پێشانگای تایبەتیم زۆر کردوەتەوەو بەشداری پێشانگای هاوبەشی زۆرم کردووە، لە پێشانگاکاندا هاوڵاتیان بە شێوەیەکی باش پێشوازیان کردووە، بەڵام بەداخەوە کە هونەری شێوەکاری و پەیکەرتاشی لەلای کورد نەبووە بە کلتورێک، واتە لە ماڵانە بە ڕێژەیەکی کەم دەبینیت کە پەیکەرێکیان بۆ جوانی دانابێت یاخود تابلۆیەکیان هەڵواسیبێت.[١]

پیشانگەکانی:

  • ساڵی 1970 پێشانگەی لەقوتابخانەی ئەزمر - سلێمانی کردۆتەوە
  • ساڵی 1972 پۆستەری دژی ڕژێمی بەعس کردووە.
  • ساڵی 1978 پیشانگەی لەنۆرمبێرگ- ئەلمانیا کردۆتەوه.
  • ساڵی 1982 پیشانگەی لەپارکی ئیرەم- تاران کردۆتەوه.
  • ساڵی 1985 پیشانگەی لەکەرەج- تاران کردۆتەوه.
  • ساڵی 1987 پیشانگەی لەشفان فۆرت - ئەڵمانیا کردۆتەوه.
  • ساڵی 1988 پیشانگەی لەبام بێرگ لەئەڵمانیا کردۆتەوه.
  • ساڵی 1991 پیشانگەی لەهۆڵی کۆم کار لەئەڵمانیا کردۆتەوه.
  • ساڵی 1991 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لەبۆن- ئەڵمانیا کردۆتەوە.
  • ساڵی 1994 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوه، پیشانگەی لەبۆن- ئەڵمانیا کردۆتەوه.
  • لە ساڵانی 2002 تا 2006 بەبەردەوامی زۆربەی شوێنەگشتییەکانی ناو شاری سلێمانی ڕازاندۆتەوه.

لە رۆژی 07-05-2024 لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

  1. سەرچاوە:rojnews