داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەبدولی حەمە جوان

ناوی تەواوی عەبدولکەریم محەمەد تۆفیق، ناسراو بە عەبدولی حەمە جوان لە ڕێکەوتی 01-12-1948 شاری سلێمانی لە دایکبووە.

عەبدولی حەمەجوان.jpg

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگای مامۆستایانی هەر لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.

ساڵی 1970 بە پیشەی مامۆستا دامەزراوە تا ساڵی 1992 لە قوتابخانەو خوێندگاکانی شاری سلێمانی وانە بێژبووە لە هە موو وانەکان بە تایبەت بواری وەرزش و توانیوویەتی تارادەیەک مامۆستا و کادیرێکی وەرزشی ئەکتیڤ بێ.

عەبدولی حەمەجوان1.jpg

لە دوای دروستبوون و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی بە ڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی پێ بەخشراوە و لە ڕۆژی 01-12-2011 خانەنشین کراوە.

ساڵی 1970 لەگە ڵ ڕووناک خان-دا ژیانی هاوسەریی پێکهێناوەو خاوەنی سێ کوڕو کچێکە بە ناوەکانی: (دانا، توانا، سۆزی، ژووان) .

لە ڕێکەوتی 14-01-1969 وەک شانۆکارێک لەشانۆگەریی (بڕیار و ئەنجام) و تائێستا لە 76 کاری هونەریی لەبواری شانۆ دراما و سینەما کاری کردووە و جگە لە درووستکردنی چەندەها فێستیڤاڵی شانۆیی و موزیک و شێوەکاری وکورتە فیلم.


درێژەی بابەت