داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شێرکۆ بێکەس شێرکۆ کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.

0035 (0141).jpg

تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.

منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری ڕەوشی ئابووری.

شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەن، دایکی شێرکۆ بێکەس
شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەن، دایکی شێرکۆ بێکەس

لەنێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە.

تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە ڕۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.

ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.


ساڵی 1968 یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی «تریفەی ھەڵبەست» لە (بەغدا) لە چاپ دا.


لە ساڵی1970 لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی 1987 لە وڵاتی سوید خەڵاتی «تۆخۆڵسکی» پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا.

لە ساڵی 1998ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو.


درێژەی بابەت