جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «میقداد مەدحەت بەدرخان»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
دامەزرێنەری رۆژنامەی کوردی میقداد مەدحەت بەدرخان کوڕی میر بەدرخان پاشایە. | دامەزرێنەری رۆژنامەی کوردی میقداد مەدحەت بەدرخان کوڕی میر بەدرخان پاشایە. | ||
ساڵی | لە ساڵی 1858 لەدایکبووە ساڵی 1915 کۆچی دوایی کردووە. | ||
میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێکی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەکان و کوردەکانی ئەو سەردەمە لە فەرەنسییەکانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی رۆڵەکانیان. | |||
ساڵی 1891 هاتۆتە میسر، ساڵی 1898 لە قاهیرە پێنج ژمارەی رۆژنامەی کوردستان بڵاو ئەکاتەوە، یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەی لە 22-04-1898دا بڵاوکردەوە. | ساڵی 1891 هاتۆتە میسر، ساڵی 1898 لە قاهیرە پێنج ژمارەی رۆژنامەی کوردستان بڵاو ئەکاتەوە، یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەی لە 22-04-1898دا بڵاوکردەوە. | ||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٢: | ||
ساڵی 1899 لەگەڵ عەلی بەگی برایدا هەوڵ ئەدەن زەمینە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر ناکەون. | ساڵی 1899 لەگەڵ عەلی بەگی برایدا هەوڵ ئەدەن زەمینە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر ناکەون. | ||
هەندێک لە مێژوونووسەکان ئەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێ بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی ئیتحاد و تەرەقی. ساڵی 1906 لەسەر ئەو هەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا. | هەندێک لە مێژوونووسەکان ئەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێ بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی ئیتحاد و تەرەقی. | ||
ساڵی 1906 لەسەر ئەو هەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا. | |||
ساڵی 1910 و ماوەیەک پاش راگەیاندنی حکومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری ئەکا لەدامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی بەپێی هەندێ سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری دەرسیم. | ساڵی 1910 و ماوەیەک پاش راگەیاندنی حکومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری ئەکا لەدامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی بەپێی هەندێ سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری دەرسیم. |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:٣٣، ٦ی شوباتی ٢٠٢٢
دامەزرێنەری رۆژنامەی کوردی میقداد مەدحەت بەدرخان کوڕی میر بەدرخان پاشایە.
لە ساڵی 1858 لەدایکبووە ساڵی 1915 کۆچی دوایی کردووە.
میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێکی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەکان و کوردەکانی ئەو سەردەمە لە فەرەنسییەکانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی رۆڵەکانیان.
ساڵی 1891 هاتۆتە میسر، ساڵی 1898 لە قاهیرە پێنج ژمارەی رۆژنامەی کوردستان بڵاو ئەکاتەوە، یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەی لە 22-04-1898دا بڵاوکردەوە.
پاش ئەوە لەترسی هەڕەشەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی ئەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ، بۆ ئەوەی لەسەر ئەم براکانی تووشی ئەشکەنجە و زیندانی کردن نەبن.
ساڵی 1899 لەگەڵ عەلی بەگی برایدا هەوڵ ئەدەن زەمینە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر ناکەون.
هەندێک لە مێژوونووسەکان ئەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێ بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی ئیتحاد و تەرەقی.
ساڵی 1906 لەسەر ئەو هەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا.
ساڵی 1910 و ماوەیەک پاش راگەیاندنی حکومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری ئەکا لەدامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی بەپێی هەندێ سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری دەرسیم.
بەڵام لەو ساڵە بەدواوە هیچ شتێک دەربارەی ژیانی نازانرێت، میقداد مەدحەت بەدرخان جگەلەوەی کە یەکەمین رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری بزاڤی کوردییە چاپخانەیەکیشی بەناوی چاپخانەی رۆژنامەی کوردستان لە قاهیرە دامەزراندووە، کە بە یەکەمین چاپخانەی کوردی ئەژمێردرێ.
ئەم رابەرە مەزنە جگە لەزمانی خۆی و زمانی تورکی و عەرەبی زمانی فەرەنسیشی بەباشی زانیوە، بۆیەلەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستاندا کارتێکی بەزمانی فەڕەنسی بڵاوکردۆتەوە کە شارستانیبوونی عەقڵی میقداد مەدحەت بەدرخان نیشان دەدات.
رۆژی 22ی نیسان هەموو ساڵێک وەک یاد و دامەزراندنی رۆژنامەی کوردی بووەتە بۆنەیەکی نەتەوەیی لە کوردستاندا و یادی دەکرێتەوە.