جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سابات ئیسلامبولی»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٥: | ھێڵی ٥: | ||
لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە. | لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە. | ||
[[پەڕگە:Center archives.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | |||
گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا بەمجۆرانە هاتووە: بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، بە سەبات ئیسلامبوولی زۆرتر ناسراوە. | گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا بەمجۆرانە هاتووە: بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، بە سەبات ئیسلامبوولی زۆرتر ناسراوە. | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٥٤، ٢ی شوباتی ٢٠٢٣
ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد
سابات م.ئیسلامبولی (Sabat M. Islambouli) (1867– 1941) یەکێک بوو لە یەکەمین ژنە پزیشکەکانی کورد لە سوریا.
لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە.
گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا بەمجۆرانە هاتووە: بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، بە سەبات ئیسلامبوولی زۆرتر ناسراوە.
ڕاهێنانی پزیشکی
ئیسلامبولی لە کۆلێژی پزیشکی ژنان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا خوێندوویەتی(Medical College of Pennsylvania in America). لە ساڵی 1890 بە بڕوانامەی پزیشکی بەدەستهێناوە.
ژیانی دواتر
پێدەچێت ئیسلامبولی دوای تەواوکردنی خوێندنی گەڕابێتەوە دیمەشق، دواتر لە ساڵی1919 بۆ قاهیرە بەپێی لیستی خوێندکارانی پێشووی کۆلێژەکە.
دوای ئەوە کۆلێژەکە پەیوەندی لەگەڵیدا لەدەستداوە و ئاگاداری ژیانی نەماوە. زۆر شت نازانرێت کە کاتێک ئەمریکای بەجێهێشتووە چی بەسەر هاتووە.
ناوبراو لە ساڵی1941 کۆچی دوایی کردووە.
ئەو ژنانەی لە وێنەکەدا دیارە بریتین لە ئەناندابای جۆشی کە لە ساڵی1886 دەرچووە، یەکەم ژنە خەڵکی هیندستانە کە بڕوانامەی پزیشکی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە؛ کێی ئۆکامی، ساڵی 1889، یەکێک لە یەکەم پزیشکە ژنەکان لە ژاپۆن؛ و تەبات م.ئیسلامبولی، یەکێک لە یەکەم پزیشکە ژنە کوردە کە ئەوان بە سوری ئاماژەیان پێکردووە ، کە لە ساڵی 1890 دەرچووە.
ڕۆژنامەیەک لە ساڵی 1904 بڵاویکردەوەتەوە و دەڵیت: کە خوێندکارانی پێشووی WMCP بریتین لە ژنانی “کەنەدا ... جامایکا، بەرازیل، ئینگلتەرا، سوید، دانیمارک، سویسرا، ڕووسیا، سوریا، هیندستان، چین، ژاپۆن، بۆرما، ئوسترالیا و دەوڵەتی کۆنگۆ.”
ئاناندبای لە ساڵی 1886 و کێی لە ساڵی 1889 و سابات لە ساڵی 1890 دەرچوو، ئاناندبای دوای ماوەیەکی کەم لە دەرچوونی لە ساڵی 1887 بە هۆی نەخۆشی سیلەوە کۆچی دوایی کردوە. کێی و سابات دوای تەواوکردنی خوێندن گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و لەوێ کاری پزیشکیان ئەنجامداوە.