قەڵای خوشاپ

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٤٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «قەڵای خوشاب دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان شاری '''وان''' و '''جوڵەمێرگ'''، لە گوندی خوشاب سەر بە شارۆچکەی بایزئاوا. 60 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری وانەوە دوورە. قەڵاکە لەسەر گردێکی بەرز دروستکراوە. قەڵاکە لە دوو بەش پێکهاتووە. قەڵاکە لەسەر بارستەیەکی بە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

قەڵای خوشاب دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان شاری وان و جوڵەمێرگ، لە گوندی خوشاب سەر بە شارۆچکەی بایزئاوا.

60 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری وانەوە دوورە.

قەڵاکە لەسەر گردێکی بەرز دروستکراوە. قەڵاکە لە دوو بەش پێکهاتووە.


قەڵاکە لەسەر بارستەیەکی بەردی بەرز لە باکووری ڕۆژئاوای گوندی خوشاپ دروستکراوە، لە قەڵای ناوەوە و قەڵای دەرەوە پێکهاتووە.

قەڵاکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی ئورارتو (Ûrartû) تا ئێستاش شوێنەواری قەڵاکە ماوەتەوە.

بەپێی نووسراوەی سەر دەروازەی قەڵاکە..

قەڵاکە لە لایەن مەحمود سڵێمان بەگی زێڕ لە ساڵی 1052ی کۆچی کە دەکاتە 1643 زاینی دروستکراوە، کە لەو سەردەمەدا مەحمود بەگی زێڕ ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون .