دەستپێک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Welcomkurd.png

كورد كۆلێكت ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی رۆژنامەگەری و ئەرشیفی نەتەوەی کورد.

ژماره‌ی بابه‌ت: ٣٬٢٠٩ | ژماره‌ی په‌ڕگه‌: ٨٬٧٦٧

مەرگی چاوکاڵان

نووسینی: ڕێڤان جاف

465916313 .jpg

ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی نەبەز گۆران

نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە.

نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ.



درێژەی بابەت

کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا

نووسینی: پەری عومەر خەیلانی

093531.jpg

شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.

زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.

بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.

کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟

ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر (حۆری غەمیان)ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد




درێژەی بابەت

بڵێسە جەبار فەرمان
29425277 2033318593364179 1584417580137840640 n.jpg

بڵێسە عەبدولجەبار فەرمان لە رێکەوتی 25-06-1975 لە بەغدا لە دایکبووە.

ژیانێکی سەخت و پڕ کێشمەکێش و هەوراز نشێوو باوکی ناوبراو یەکێک بووە لە سەرکردە و فەرماندە مەیدانیە ناودارەکانی شۆرشی نوێ، زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی هەبووە.

لە ساڵی 1986 لە شاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.

قوناغی ناوەندی لە سلێمانی دەست پێکردوە دوای ئەوەی لە ئەنفالەکاندا بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران دەبن خوێندنی ناوەندی لە شاری ورمێ تەواو کردووە.

پاشان ساڵی 1991 وڵاتی ئێرانی بەرەو ئەڵمانیا جێهێشتووە لەشاری شتوتگارد (Stuttgart) بەردەوامی بە ژیان داوە هەر لە هەمان شار خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە.

لە ساڵی 1994 لە کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵ لە زانکۆی هۆهنهایم، (Hohenheim-University)لە شتوتگارت وەرگیراوە.

ئەم زانکۆیە لە ساڵی 1818 دامەزراوە بە کۆنترین زانکۆی شاری شتوتگارتی ئەڵمانی هەژمار دەکرێت.

ساڵی 2001 بڕوانامەی ماستەری لە ئابووریی کشتوکاڵ بەدەست هێناوە، پاشان لە بەشی ئاماری کشتوکاڵ لە شتوتگارت کاری کردوە.

دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2004 وەک ڕاوێژکاری سەروکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری کشتوکاڵی دەستبەکار بووە.

لە ساڵی 2005 دا کراوەتە بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی کشتوکاڵ.



درێژەی بابەت

  1. شاڕاز
  2. دوای مەلا ئاگر پەرست، موفتی پێنجوێنی کرا بە مەلا ڕینگۆ.
  3. کەناڵی سپێدە، مێژووی مەلا کافر دەشێوێنێت.
  4. پیاوەکەی ئەشکەوتی لاسکۆ
  5. مەلا محەمەدی شەڵماشی
وێنەی هەڵبژاردە



:پۆل:شوێن و شوێنەوار