ھۆزان دینۆ
یوسف شاهێن ناوی هونەری (هۆزان دینۆ)یە لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی خەوسکاری سەر بە ئەردەھان لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ناوچەی خاسێ (ھاسکۆی، خۆچڤان) تەواو کرد.
قۆناغی دواناوەندی لە خوێندنگەی مامۆستایانی گوموشھان خوێند و پاشان ڕووی کردە ئیستامبوڵ.
بۆ جاری یەکەم لە چوارچێوەی ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا تێکەڵی خەباتی مۆسیقا بوو. بەڵام بە ھۆی ئابووری تا ماوەیەک دەستی لە مۆسیقا ھەڵگرت.
لەو سەردەمەدا ساڵی ٩٠ شەڕێک لە دژی کوردان دەستی پێکردبوو لەژێر کاریگەریی ئەم شەڕە دینۆ بێ ناونیشان مابوو.
لە ساڵی ١٩٩٨ ناچار بوو وڵات جێ بێڵیت و پەنا بباتە ھۆلەند و ئێستاش لە ھۆلەند نیشتەجێیە.
ھۆزان دینۆ ھونەری خۆی بەم شێوە دەناسێنیت:
ھەوڵ دەدەم ببمە ھونەرمەندی ئەو گەلەی ئەوین و ئازادییەکانی دزراون، پاشان ھیواکانی بڕاون، کەیفخۆشییەکانی زیندوو نەماون و وەک ئەوەی وانەی مرۆڤایەتی بڵێتهوه، ھێشتاش لەسەر پێیە.
دیسکۆگرافی
- لێ دایێ (Lê Dayê) (٢٠٠٢)
- چوو (Çû) (٢٠٠٥)
- نامووس (Namûs) (٢٠٠٧)
- دیسا چوو (Dîsa Çu) (٢٠١١)
- ڕۆژ (Roj) (٢٠٢٠)
کلیپ
- ئۆی یارێ (Oy Yarê) (٢٠٠٩)
- چوو (Çû) (٢٠٠٩)
- شەڤ ب تارییا خوە ترسیا (Şev Bi Tarîya Xwe Tirsya) (٢٠١٣)
- وەرە گولێ (Were Gulê) (٢٠١٥)