داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م
نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
له كتێبه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا (ناتیق) شاعیرێكی فه‌رامۆشكراوه! هیچكام له (عه‌لائه‌دین سه‌جادی 1907 - 1984، مارف خه‌زنه‌دار 1930 - 2010 و سدیق بۆره‌كه‌یی 1943 -2023 ) ئاوڕیان له‌م شاعیره گه‌وره‌یه نه‌داوه‌ته‌وه! له چوارچێوه‌ی ئه‌و نامیلكه و ورده كتێبانهشدا كه تایبه‌تن به مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، جگه له (كه‌مالی/ عه‌لی كه‌مال باپیر 1886 - 1974) (كه ئه‌ویش ته‌نها له سێ دێڕدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه)، زانیارییه‌كی ئه‌وتۆمان له‌سه‌ر ژیانی ناتیق له‌به‌رده‌ستدا نییه! ته‌نانه‌ت له چاپه‌كانی دیوانه‌كه‌شیدا هه‌ریه‌ك له (ساڵح هه‌ژار 1927 - 1983، حه‌كیمی مه‌لا ساڵح 1954 - )، زۆر پرسیار و وێستگه‌ی گرنگ هه‌یه باس نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی كه خراوه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگرتنه‌كه‌ی نادیاره و نازانرێت له كێ و له كوێوه ئه‌و زانیارییانه وه‌رگیراوه!
ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می ژیانی شاعیر زۆر دوور نییه و كه‌وتووه‌ته نێوان كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و ساڵی 1967ه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، هاوڕێیان، هاوشاریی و هاوسه‌رده‌مانی، هه‌روه‌كو شاعیر خۆیشی بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، یان بۆیان هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، شتێكیان له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ناتیقهوه بۆ تۆمار نه‌كردووین. كه‌سانی وه‌ك (پیره‌مێرد 1867 - 1950، گیو موكریانی 1904 - 1977، گۆران 1905-1962 و كاردۆخی 1916-1982...) كه له‌بواره جیاوازه‌كانی (هۆنراوه، ده‌ستخه‌ت، ساغكردنه‌وه و ڕۆژنامه‌گه‌ری)دا كاریان كردووه، هیچ ئاوڕیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كاری زۆریان بۆ شاعیرانی تری هاوسه‌رده‌میان كردووه! لێره‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته به پێویست زانراوه.
یه‌كه‌م كه‌سێك كه له‌سه‌ر ژیان و هۆنراوه‌ی ناتیقی نووسیبێت (عه‌لی كه‌مال باپیر ئاغا)یه ئه‌و ساڵی 1939 له كتێبه‌كه‌یدا (گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای عه‌سرم)دا ده‌نووسێت (له ساڵی 1308ی هیجریدا له‌دایك بووه - كه ده‌كاته نزیك ساڵی 1891 زاینی - هه‌تا بڵێی زیره‌ك و شاعیره، هه‌تا بشڵێی كه‌م به‌خته و له‌ژێر ته‌وقی زه‌ماندایه) له‌دوای ئه‌میش (ساڵح هه‌ژار) كه دیوانی ناتیقی بۆ یه‌كه‌مجار ئاماده كردووه له (هه‌ندێ له دیوانی ناتیق) له ساڵی 1970دا به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ی كه عه‌لی كه‌مال ناساندویه‌تی ده‌ڵێت (ناتیق، ناوی خۆی مه‌لا كه‌ریمه و كوڕی مه‌عروف ئاغای عوسمان ئاغایه و خه‌ڵكی سلێمانییه) به‌ڵام بۆ ساڵی له‌دایكبوونی ئاماژه به ساڵی 1868 ده‌كات.