دڵشاد کوێستانی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٢٩، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

دڵشاد محەمەد ئەمین مەجید بەگ ناسراو بە دڵشاد کوێستانی

Dlshad01.jpg

لەساڵی 1957 لەگەڕەکی ئیمام قاسم لەشاری کەرکووک لەدایکبووە.

شێوەکار دڵشاد کوێستانی

سەرەتا وەک هۆزانەوان و گۆرانیبێژ هاتۆتە دنیای هونەرەوە.

لە سەرەتای تەمەنی مندالێدا خولیای ئەدەب و هونەر بووە، لە ساڵی 1961 لە تەمەنی 4 ساڵی بەهۆی ڕوخانی گەڕەکەیان جمهوری لەشاری کەرکووک.

پاشا دەرکردنی باوکی لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووک بەبیانووی کوردبوون بەناچاری لەگەڵ خێزانەکەی هاتونەتە شاری سلێمانی.

خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای گۆێژە تەواوکردووە.

Dlshad.jpg

خویندنی ناوەندی لە ناوەندی ڕۆشنبیر تەواوکردووە.

لەساڵی 1980 بووە بە پێشمەرگە تا ساڵی 1989 بەردەوام بووە.

لەساڵی 1985 دەستی بەکاری هونەری کردووە هاوکات لەگەڵ ڕێکخستنەکانی ناوشار بە نهێنی کاری کردووە.

لەساڵی 1994 لەکاتی شەڕی ناوخۆدا کوردستانی بەجیێهێشتووە و لە ئێستادا لە فەرەنسا نیشتەجێیە.