گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتیجیی ژمارە 07

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتیجیی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانەوە، وەک گۆڤارێکی باوەڕپێکراو رێگەی پێدراوە بە پێی نووسراوی ژ6497 لە 09-08-2020 و لە مایسی 2020 دەستی بەکارەکانی کردووە.

Cover issue 14 en.png

ئەم ماڵپەڕە (https://kissrjour.org/) کە تایبەتە بە گۆڤاری کوردستانیی, ماڵپەڕێکی ئەکادیمیی تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی گۆڤارەکە و تەواوی ژمارەکان. توێژیینەوەکانی خەسڵەتی ئاست بەرزییان هەیە و زۆربەیان ئەو توێژیینەوانەن کە پێوەندییدارن بە کوردستانەوە.

ئەم پلاتفۆرمەش بە شێوەیەکی گشتیی وەک کۆگایەک بۆ گۆڤار و وتار و توێژینەوەکان کار ئەکات.

گۆڤارەکە لە لایەن هەردوو دەستەی بەڕێوەبەران و توێژەرانەوە سەرپەرشتیی ئەکرێت. سەرجەم توێژیینەوەکان کە لەلایەن پسپۆڕە ئەکادیمییە وردەکانەوە پێداچوونەوەیان بۆ ئەکرێت و پەسەندیان ئەدرێتێ. کۆمەڵێک پسپۆڕیی و بوار و دیسیپلینی بەرفراوانی وەک جوگرافیا، مێژوو، سیاسەت، کولتوور، کۆمەڵناسیی، فەلسەفە و ئابووریی و زمان و بابەتەکانی پەیوەست بە توندوتیژیی و ئیرهاب و پرسی ژنان و خێزان لە ناوچە کوردستانییەکان بەسەرئەکاتەوە

بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی بڵاوکراوەی : (گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتیجیی ژمارە 07) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!