Kurd collect:سەبارەت
پێداچوونەوی ٢٢:٢٣، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «كورد كۆلێكت، بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە. پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە. ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەر. لە قۆناغی یەکەمدا، کار بۆ کۆکردنەوەی زا...»ەوە)
كورد كۆلێكت، بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە.
پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە. ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەر.
لە قۆناغی یەکەمدا، کار بۆ کۆکردنەوەی زانیاررییەکان دەکات و لە قۆناغەکانی دواتردا، پۆلێنکردن و دواتریش ئامادەکردنیان بۆ بەرهەمهێنانەوەیان دەکاتە بەرنامەی خۆی.
بەپێی پەسەندکراوی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری، هەوڵ دەدات نووسینەکان ڕێنووس بکات و هەر ئەم پێڕەوەش لە هاوکارەکانی دەخوازێت.
پشکی زانیارییەکانی ناو بانک، لە سەرچاوەی بڵاوکراوە هەمەجۆرەکانەوە دەهێنێت، هەروەها ئەو خۆبەخشانەی کە خاوەن بەرهەم و دەستخەت و زانیاریی بڵاونەکراوەشن.