وەزیر ئیشۆ
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
وەزیر ئیشۆ ڕەشیدۆڤ نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆشنبیری کورد بووە . وەزیر ئیشۆ لە 1ی تشرینی دووەمی ساڵی 1934 لە شاری تفلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە . پێشتر وەزیر ئێشۆ لە زێتکایا ئاگرێ(Zêtkaya Agiriy)وە کۆچیان کردوە بۆ جۆرجیا .
وەزیر ئاشۆ ڕەشیدۆڤ ئەندامی یەکێتی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ئەرمەنستان و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بووە.
لە ساڵی1953 لە فاکەڵتی مێژووی زانکۆی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا وەرگیراوە و کاتێک دەرچووە لە نێوان ساڵانی1958 بۆ 1961 وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە گوندی سپیانێ پامپە کورد (Gundê Sîpanê Pampa Kurda) کاری کردووە .
لە ساڵانی 1961 - 1963 ، وەک کاندیدی دکتۆرا لە بەشی کوردناسی لە ئینستیتیوتی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی لە لینینگراد (ئێستا سانت-پیتەرسبورگ -Sint-Petersburg)، لە مێژووی کوردستاندا قووڵ دەبێتەوە.
لە ساڵی 1964 تا 1983 وەک ڕیداکتەری (رئيس التحرير) سەرەکی ڕامیاری لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و پەخشی ئەرمەنستان کاری کردووە .
لە ساڵی 1983 تا 1994 وەک سەرنوسەر و وەرگێڕ لە بەشی پەخشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان کاری کردووە .
وەک ڕۆژنامەنووسێک زیاتر لە هەزار وتار و شرۆڤەکانی لە لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوەڕاستی ئەرمینیا و مۆسکۆ , هەروەها لە ڕادیۆدا بڵاوکراونەتەوە .
بەهۆی ئەم کارەوە کراوە بە ئەندامی سەندیکای نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ئەرمینیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو .
لە ساڵی 1991 وەزیر ئیشۆ خەڵاتی یەکێتی نووسەرانی ئەرمەنستان و بەشی نووسەرانی کورد بە ناوی عەرەب شێمۆ پێبەخشرا .
وەزیر ئیشۆ تا کۆچی دوایی لە بەلجیکا وەک نووسەر بەردەوام بوو . لە 23 ی کانوونی دووەمی 2015 لە برۆکسل کۆچی دوایی کرد .
چاپکراوەکانی
- ئینجیل
- گۆرانیبێژەکە پیر بوو
- پامپ-سیپان
- خاچاتور ئابۆڤیان
- هەواڵی هاوڕێیان
- کورد
- ئێزدی (وەرگێڕان)
- فایلی بارزانی لە سندوقی پۆڵاینی ستالین
- ئەو بەشەی کە ماوە
- زانای گەورەی کورد قەنات کوردۆ
- وتاربێژی گەورەی کورد
- قیرمە، ڕۆمان، تشرینی دووەمی 2016
- سایبەر، ڕۆمان، تشرینی دووەمی 2016
- تۆسینێ ئوشان، ڕۆمان، تشرینی دووەمی 2016
- ئیتیباری، ڕۆمان، تشرینی دووەمی 2016
- هۆستا هۆڤانس، ڕۆمان، تشرینی دووەمی 2016
- وشە و قەڵەم، لێکۆڵینەوە، لیس 2018
- Mizgînî
- Dengbêj kal bûbû
- Pamp–Sîpan
- Xaçatûr Abovyan
- Xebera Dosta
- Kurd
- Êzdî(werger)
- Dosya Barzanî Di Sandoqa Stalîn ya Polayî de
- Pariyê Berdemayî
- Kurdzanê mezin Qanatê Kurdo
- Zargotinzanê kurd yê mezin
- Qirme, roman, Lîs 2016
- Sîber, roman, Lîs 2016
- Tosinê Ûşan, roman, Lîs 2016
- Îtibarî, novel, Lîs 2016
- Hosta Hovhannes, novel, Lîs 2016
- Kilam û pênûs, lêkolîn, Lîs 2018