ئارام تیگران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Aramtigran.jpg

ئارام تیگران Aramê Dîkran، ناوی سەرەکی ئارام مێلیکیان بە ئارام دیکرانیش ناسراوە .

بەیەکێک لە باشترین گۆرانیبێژەکانی کوردی دادەنرێت.

ئارام لە ١٩٣٤ لە شاری قامیشلۆ لە دایک بووە، بنەچەی خێزانەکەیان ئەرمەنی و خەڵکی ئامەد بوون.

کاتێک تەمەنی شەش ساڵان بووە لەلایەن مام یان خاڵییەوە یەکەم ئامێری مۆسیقی پێدراوە، ئامێرەکەش عوود بوو.

لە ساڵی ١٩٥٣ یەکەم کۆنسێرتی لەبۆنەی نەورۆزدا کردووە.

ER4iDcSWkAIe9J4.jpg

کاتێک تەمەنی گەیشتە ٢٠ ساڵان، بە چوار زمان گۆرانی دەگووت ئەوانیش کوردی، ئەرمەنی، عەرەبی و زمانی سریانی.

لە ساڵی ١٩٦٦، لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت چووەتە یەریڤان، ئەرمینیا و لەوێ بۆ ماوەی هەژدە ساڵان لە ڕادیۆی یەریڤان کاری کردووە.

لە ساڵی ١٩٩٥، یەریڤانی جێهێشت بەرەو ئەتینا. لە ژیانی هونەریدا، ئارام ٢٣٠ گۆرانی بە کوردی، ١٥٠ گۆرانی بە عەرەبی، ١٠ گۆرانی بە سوریانی و ٨ گۆرانی بە گریکی تۆمارکردووە.

ئارام تیگران زۆرتر لە ٣٠ ساڵ کاری مۆسیقای کردووە و ٢٣٠ گۆرانی بە زمانی کوردی، ١٥٠ بە زمانی عەرەبی و ١٠ سریانی و ٨ گۆرانیی بە یۆنانی تۆمار کردووە.

هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئەتینا مردووە کۆچی دوایی کرد .

وەسیەتی دوای مردنی ئەوەبوو لە ئامەد بنێژرێت، بەڵام حکوومەتی تورکیا بەوە ڕازی نەبوو، هەربۆیە لە برۆکسل نێژراوە.