ئازاد سدیق

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئازاد سدیق لە ساڵی 1970 دا لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە.

291164672.jpg

قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە.

دواتریش کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی تەواوکردووەو بووە بەپارێزەرو وەک کادیرێکی بەتوانای بواری راگەیاندن لەماوەی تەمەنیدا لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کاری کردووە و یەکێک بووە لە کادیرە دیارەکانی ئەو بوارە.

هەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامەی (دیدار) کاری کردووە ماوەیەکیش سەرنوسەری رۆژنامەی (ئاسۆ) بووە، دواتریش شانبەشانی پارێزەری لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی (ی.ن.ک) بەردەوامبووە لە خزمەت و بۆ هەتایە چاوە گەش و پڕ لە ئومێدەکەی لێک ناو دڵە پڕ هیواو ویستەکەی لە لێدان کەوت.

(ئازاد سدیق) ی پارێزەرو رۆژنامەنووس لە گۆڕستانی شێخ مارفی نۆدێ بەخاک سپێردرا.

سەرچاوە: داناز عەبدولرەحمان

382513 5006237400086.jpg