ئاسۆس ئەحمەد هەردی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0002.jpg

لەساڵی 1963 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.

ناوبراو دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری میکانیکە و ساڵی 1987 بووە و بەپێشمەرگە و لە ڕاپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991وە گەراوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە.

ئاسۆس هەردی بێجگە لەنووسینی سەدان وتار لەنێو رۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێرانی سی کتێبە کەدوانیان هی نووسەری ناسراو ئیسماعیل بێشکچییە و ئەوی تریشیان تایبەتە بەمێژووی ئەردەڵانییەکان.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە.

Asos1.jpg

یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (هاوڵاتی)و لە لە دامەزراندیەوە (05-11-2000) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (05-11-2005) سەرنووسەری هاولاتی بووە.

یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (ئاوێنە)و لە یەکەم رۆژی دەرچوونیەوە (03-01-2006) سەرنووسەری بووە تا (15-03-2009).

لە (12-12-2009)دا خەڵاتی (جوبران توینی) بۆ رۆژنامەگەریی ئازاد پەبەخشراوە.