ئاشتی عوسمان شەریف

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی :- ئاشتی عوسمان شەریف لەساڵی 1957 لەگەڕەکی سابونکەران لە شاری سلێمانی لەدایکبووە ، سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە.

351203133 .jpg

لە ساڵی 1970 بوژانەوەیەکی بەرچاو لە بواری ئەدەب و هونەردا سەریهەڵدا بەو پێیەی ئاشتی دانش لە خێزانێکی ڕوو لە تێکۆشانی سیاسی لەدایکبووە و بنەماڵەکەی لەپاڵ تێکۆشانی سیاسی سەرقاڵی کاری هونەری بوون ، بۆیە هونەری نواندنی لا نامۆ نەبووە بە لاساییکردنەوە دەستیپێکردووە ، لە قۆناغی سەرەتایی بەشداری لە چەندین چالاکی قوتابخانەکەی کردووە.

لە ساڵی 1971 بەهاوبەشی تیپێکی قوتابیانەیان دامەزراند نۆبەرەی بەرهەمی هونەری ئەم تیپە بریتیبوو لە هەریەک لەشانۆگەری ( بەڕێوەبەری نوێ ، کفر ئەحمەد) وەک و نواندن بەشداری تێیدا کردبوو لەسەر شانۆی (قوتابخانەی سورکێو) نمایش کرا دواتر ئەم تیپە درێژەی بە بەرهەمە هونەریەکانیدا و چەندین شانۆگەریان نمایش کرد لەوانە : شانۆگەری (تۆڵەیەکی بەخوێن شۆراو).

لە ساڵی 1972، شانۆگەری (ئەمرەکەی بەگم) لەساڵی 1973 کە تێیدا لەسەر شانۆیی ئامادەیی سلێمانی نمایش کرا پاشان لەساڵی 1975 بەشداری لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) کردووە.

لە نووسینی شێرکۆ بێکەس/ کاری دەرهێنانی لەلایەن(بەدیعە دارتاش)بوو لەوساڵەدا لە سەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا ، بەرهەمی چالاکی قوتابخانەکان بوو.

لە ساڵی 1975 دەچێتە تیپی نواندنی سلێمانی وەک ئەکتەر بەشداری لەیەکەمین درامای تەلەفزیۆنیدا کردووە بەناوی ( شەمامە و خاڵ خاڵ) لەتەلەفزیۆنی بەغداد پەخشکرا ، بەهاوبەشی لەگەڵ ( یاسین قادر بەرزنجی ) و چەند هونەرمەندێک لەئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ تیپێکی شانۆییان پێکهێنا بۆماوەی دووساڵ لەسەر یەک چەندین خەڵاتیان بەدەستهێنا ..

لە ساڵی 1976 بەشداری لە شانۆگەری(فایلی 67)کردووه

888s (15).jpg

کە لەڤێستیڤاڵی سلێمانی پلەی یەکەمی لەنواندن بەدەست هێنا لەگەڵ هونەرمەند(یاسین قادر بەرزنجی)دا لەدەرهێنانی /عوسمان چێوار /

پاشان درێژەی بەکاروانی هونەریدا لە تیپی نواندنی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ چەندین هونەرمەند کاریکردووە لەوانە :-

(ئەحمەد سالار ، غازی بامەڕنی ، بەدیعە دارتاش ، عوسمان چێوار ،کامەران ڕەووف ،جەلیل زەنگەنە ،حسێن میسری ، ئەرسەلان دەروێش ،مەریوان ئیبراهیم ، زوهێر عبدالمسیح، عوسمان فارس ،جەعفەر عەلی ،هونەر سەلیم ، دانا عەلی سەعید ،هاوڕێ مستەفا ،جوان بامەڕنی) چەندینی دیکە.

بەشداری زیاتر لە 60 بەرهەمی شانۆیی و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە /

بەشێک لەو بەرهەمە هونەریانەی وەک نواندن بەشداری تێدا کردووە بریتین لە:-

کارە شانۆگەریەکانی ( شانۆگەری مۆڵەت ، شانۆگەری کاتێ هەڵۆ بەرز ئەفڕێ ، شانۆگەری چرا ، شانۆگەری دادگا ، شانۆگەری من یەکێک نیم لە ئێوە ، شانۆگەری فایلی 67 ، شانۆگەری کۆتایی زۆردار)

کاری فیلم و دراما (درامای ڕەشەی پۆلیس ،درامای گەردەلوول بەشی 1 - 2 - 3 ، درامای ڕۆژمێری شارێک ، درامای خەمی چۆلەکەکان ، درامای خەرەند ، درامای ئارەزوو ، درامای سەراب ، فیلمی سینەمایی چاویلکە ، فیلمی سینەمایی نێرگز بوکی کوردستان ، فیلمی سینەمایی شێرۆ ، فیلمی سینەمایی کڵۆڵەکان ، فیلمی سینەمایی گردی پیرۆز ، تەمسیلی علی خانی تەورێزی ، تەمسیلی تەپلی پیاوی ، تەمسیلی مانگرتن ، تەمسیلی فایلی 67)

"لەژیانی هونەریدا لەبەرامبەر بەخشش و بەشدارییە هونەرییەکانی چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە "

لەپاڵ کاری هونەری لە چەندین بواری دیکەدا کاریکردووە وەک ( پێشکەشکردنی بەرنامە و درامای ڕادیۆیی ، بڵاوکردنەوەی بابەتی شانۆیی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا ، دوو سیناریۆی تەلەفیزیۆنی وەک کتێب بڵاوکردۆتەوە بەناوەکانی(شایەت و پێکەنینی گەدا)

لەساڵی 1984 بەردەوام لەتەنیشت هاوڕێ هونەرمەندەکانی لەتیپی شانۆیی سالار کاری کردووە ، بۆماوەی چەندین ساڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تیپەکە بووە هەروەها بەڕێوەبەری کارگێڕی گۆڤاری(شانۆ) بووە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاودەکرایەوە کە 24 ژمارەی لێ چاپ کراوە ...

- دواین بەرهەمی هونەری وەک نواندن بەشداری لە درامای ( سەراب) کردووە لەساڵی 2017 لەدەرهێنانی / مەریوان ئیبراهیم

بەدەر لە کاری هونەری ئاشتی عوسمان فەرمانبەر بووە لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی و بەڕێوەبەری کارگێڕی بووە لە ڕۆژنامەی ئاسۆی کتێبخانە ...[١]

  1. سەرچاوە:سینەما_کورد