ئاشتی ھەورامی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی: عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا لە ساڵی 1948 لە سلێمانی لە دایکبووە.

15211325102016 23.jpg

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانە بۆ کاروباری وزە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ھەرێمی نەوت و گازی کوردستانە.

ئاشتی ھەورامی لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو.

ساڵی 1971 بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێناوە لە بەغدا، لە ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی ئێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار کاری کردووە.

ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە.

ساڵی 1978 ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلەند بەدەستھێناوە.

ساڵی 1982 تاوەکوو 1985 گەورە ئەندازیاری ئینترابووە. ساڵی 2006 بووەتە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

2826014c-330.jpg


گەندەڵی

زۆر جاران لەلایەن پەرلەمانتارن، وەزیران، و میدیاکانەوە ئاشتی ھەورامی تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی لە وەزارەتەکەی، وەرگرتنی بەرتیل و ناڕوونیی داھاتی وەزارەتەکەی.[١]

  1. سەرچاوە:ویکیپیدیا