ئالان عارف عەبدوڵڵا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: دانا غەنی

401848611.jpg

لە ساڵی ١٩٦٧ لەگەرەکی مەڵکەندی پایتەختی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە ساڵی ١٩٧٧ قوتابخانەی سەرەتایی بێخود ی تەواو کردووە.

دوا ناوەندی قوتابخانەی ھەڵکەوت تا ١٩٨٢.

سەرۆکی تیپی مندالانی بێخود بوە کە پێک ھاتوە لە ٤٠ منداڵی موزیک ژەن بەسەرپەرشتی مامۆستا نامدار کە ئەوکات و ئێستاش سوپاس گوزاری ھەمو ئەو کەسایەتیانەیە کە لەو سەردەمەدا پاڵپشی مادی تەواوی تیپەکەیان کردوە وەک کۆچ کردوو پیاوچاکی شار عەلی بۆسکانی دوای سێ مانگ یەکەم چالاکیان لە ھۆڵی چالاکی ھونەری لەگەرەکی کارێزە وشک بەسەرکەوتووی ئەنجام داوە ھەر لەوکاتەشدا بەشێوەی نھێنی ١٦ سرودی نەتەوەیی بۆ ھونەرمەند ناسر رەزازی تۆمار دەکەن کە تا مێژوی نەتەوەی کورد ھەبێ وەک ئەستێرەیەک دەدروەشێتەوە و نمونەی سرودەکانی ئەی شەھیدا ن و ھیواو وروکاس و سەرگەردان نیم و تابمێنێ نوری چاوو ھێزی پێم و چەندین سرودی دیکەمامۆستا ئالان یەکێک بوە لەھاورێیانی شەھید کارزان و فەرمان وەکـ دەڵێ لەو زەمەنەدا زۆر سەرسام بوم بەکەسایەتی شەھید کارزان ھەمیشە ھەولم دەدا چاو لە زیرەکی و ھەنگاوە ھونەری و ڕەوشت بەرزی ئەو بکەم فەرموی شەھید کارزان منداڵێک بوو لەوکاتەدا دەتگوت سەد ساڵە کەمانچە دەژەنێ کاتێک کەروداوی شەھیدبونەکەیان رویدا ھەرچواریان لەبەرچاوی خۆمدا شەھید بون کە ئەوکات من ١٠ سالان بوم ھەر ئەو سەفەرەش بوو کە تێیدا یەکەم موسیقام بۆ کارزان ی جوانەمەرگ نوسی بە مانشێتی ھونەرمەندێکی بچوک و توانایەکی گەورە لەسەر پەرەی پێشەوەی رۆژنامەی ھاوکاری بەوێنەی مامۆستا ئالانەوە لە ١٩٨٠/٠٤/٢١ دەرازێتەوە ساڵی ١٩٨٨ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بە غداد بە پلەی بەرز تەواو کردوە.

مامۆستا ئالان ھێشتا لەپۆلی سێی پەیمانگابوە بۆتە ئەندامی سیمفۆنی عێراق تاوەکو ١٩٨٨ ئەندامی ئۆکسترای نیشتیمانی عێراق بوە.

لەساڵی ١٩٩١ تاوەکو ١٩٩٦ مامۆستای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی بوە لەبواری پەروەردەی مۆسیقاو ژەنینی ئامێری کەمانچە و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ھەریەک لەتیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی پەیمانگا بەشداری دەکات لەچەند ڤیستیڤاڵ و یادی نەتەوەیی و تۆمارکردنی چەند سرود و گۆرانی و وەک شانازیش لەوانە یەکەم یادی ھەڵەبجە ئەمـ ھونەرمەندە ھەمیشە ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە لەناو ھاورێیانی ھونەرمەندیدا جیاواز بوەلە بیرکردنەوەو کار و چالاکی و ھەتاوەکو ژەنینی ئامێری کەمانیش کەمن وەک مامۆستا ئالان ھەوڵی بە جیھانی بونی موزیک و گۆرانی بدەن و کارەکانی ھەتا ئەمرۆ شاھیدن مامۆستا ئالان لەساڵی ١٩٩٦ دەچێتە ئەڵمانیا بە ھەوڵ و کۆششی خۆی ھونەری بەرزی پەرە پێدەدات و لەوساوە بەشداری لە سەدان ڤیستیڤاڵی نەتەوەیی کردوە.

لە ئەلمانیا لە ئەکادیمیای شاری ترۆسینگن ی ھەرێمی بادن ڤوتمبێرگ لەساڵی ٢٠١٢ بروانامەی موزیک پیتاگۆک بەدەست دەھێنێ لەساڵی ٢٠١٤ وە ئەندامی سیمفۆنیای شاری دوێرنە لە ئەڵمانیا لەھەمان کاتدا لەگەڵ کۆمەڵێ گروپی جیاواز کار دەکات جگە لەموزیکی ئەوروپی وەک گروپی سۆمەر و بابل ی عەرەبی و تائێستاش ھەر بەردەوامە.

مامۆستا ئالان

بەپێی پێویست وەک سۆلۆلستێ لەگەڵ چەند تیپێکی سیمفۆنی بەشداری دەکات و ئەندامێکی چالاک و سۆلۆلست و کەمانچە ژەن ە لە گروپی کۆڵنە ڤیۆلین کە توانیویەتی تاکو ئێستا ٣ جار بگەرێنەوە کوردستان وچەند کۆنسێرتێکی تایبەت بە موزیک ئەنجام بدەن لەگەڵ ئەوەشدا چەند کۆنسێرتێک بۆ ھەریەک لە ھونەرمەندان عەدنان کەریم و کیژانی ئیبراھیم خەیات ئەنجام بدەن و تائێستاش ھەر بەردەوامن لە کارو چالاکی ھونەری و لەپرۆژەیاندایە بۆ زۆرێک لەھونەرمەندانی گۆرانی بێژی کوردستان بەھەمان شێوە کۆنسێرت ئەنجام بدەن ھونەرمەندی موزیسیان ئالان عارف لە سەر بانگێشی وەزیری رۆشنبیری عێراق بانگێژ دەکرێ وەک سۆلۆلیستێکی عێراقی بۆ نمایش و ژەنینی چەند شاکارێکی جیھانی لە ھۆڵی نیشتمانی لەشاری بەغدا و لەساڵی ٢٠١٨ بانگێشی فەرمی دەکرێ لەلایەن تیپی سیمفۆنی عێراق و لەسلێمانی وەک سۆلۆلیستێکی کورد بەشداری دەکات مامۆستا ئالان ھەر لەسەرەتای پەخشی بەرنامەکانی مێد تی ڤی وەک کەمانچە ژەنێک و ئامدەکاری موزیک بۆ چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆن لەگەڵ ھاورێیانی ھونەرمەندی بەشداری دەکات و بەردەوام ھەول دەدات بۆ زیاترین خزمەت کردن و ئەو خاوەنی چەندین ئاوازو موزیکی بەرزە کە بۆتە سومبلی ناسینەوەی چەند ھونەرمەندێک لەیەکەم ھەنگاوەکانی ھونەریاندا وەک ھونەرمەندان لەیلای فەریقی و دەشت کەلھور و چەندی کەش.

مامۆستا ئالان

وەک خۆی دەڵێ من ھەرکات برۆمەوە بۆ کوردستان دەبێ بۆچالاکی ھونەری موزیک برۆمەوە کە دواین چالاکی سترۆمەنتاڵ بوو لەسینەما سالم ی سلێمانی بەھاوکاری ھاوکارانم لە گروپی کۆلنەر ڤیۆلین مامۆستا ئالان راستە بۆ ٢٨ ساڵە لەئەوروپا دەژی بەلام وەک خۆی دەڵێ بەرۆح و گیان لەکوردستانم و خۆزگە منی کوردیش خاوەنی کیانی سەربەخۆی خۆم بومایە تاوەکوو زیاتر بمتوانییە چ خزمەت بکەم چ ھونەری موزیکی کوردی زیاتر بە دنیا بناسێنم و ھیوادارم کوردستان ببێتە لانکەیەک بۆ ھەمو ئەو ھونەرمەندە بە ئەزمونانەی کە موزیک بۆتە پیشەیان و ھەریەکەیان ھیچی کەمتر نییە لەو ھونەرمەندە جیھانیانە تەنھا ئەوان خاوەنیان ھەیە و بەداخەوە ئێمەی کورد بێ خاوەنین و ھونەری بێگانە زیاتر سودمان لێ وەردەگرێ بەھیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆمامۆستا ئالان عارف ی ھونەرمەندو بەئەزمونی ھاورێ و برام ھەمیشە گلەییم لێی ھەیە ھەرکات تەلەفۆنی بۆ دەکەم یان خەریکی پرۆڤەیە لەماڵەوە یان لەگەڵ گروپی موزیک و دوایی تەلەفۆنم بۆ دەکاتەوە پێی ئەڵێم خۆشمەوێی ھونەرمەندە بەئەزمون و کۆڵنەدەرەکە خەڵکی کورد ھەمیشە لە مێژویەکی پرشنگداردا ناوزەندی کردون رابوردوو داھاتوو مێژوی جوانن