ئایا لۆزان باسی میللەتی کوردی کردووە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەگەر چی ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت و دەپرسین ئایا لۆزان باسی میللەتی

73072023 2.jpg

کوردی کردووە

ئاشتی گەرمیانی ...هۆڵەندا

پەیمانی لۆزان ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویسرا کە بەسترابوو ئیمزاکرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی ١٩٢٢دا دەستی پێکرد و لە ٣٠ی کانوونی دوەمی ١٩٢٣دا لەبەر نەگەیشتنە ئەنجام بڵاوەی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا ئیمزاکرا ، ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنەکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربوەکان لە ئو ڕاقی شاتۆ دوو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەدا ھەڵواسراوە . مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سێڤر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە مەسەلەی کورد و کێشە ڕەواکەی داو نەی ھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سێڤر بێتە دی . ئەو کەسایەتیانەی کە بەشداری ئەو ڕێکەتن و کۆبونەوەیە بوون لە وکاتەدا بریتی بوون لە :

عیسمەت ئینۆنۆ (دەوڵەتی تورکیا) ولۆرد کورزون (بەریتانیا) وئەلیفتھیرۆس ڤێنیزێلۆس (یۆنان) وە چاودڕەکانیش بریتی بوون لە :

جۆزەف گروو: نوێنەری ئەمریکا لە سویسرا .

بەشەکانی ڕێکەوتننامەکە :

ڕێکەوتننامەکە پێکھاتوە لە ١٤٣ بڕگە کە ھەندێکیان لەم بەشانەدان

پێشەکی

  • بڕگە سیاسییەکان
  • بڕگە دارایییەکان
  • بڕگە ئابوورییەکان
  • گەیاندن و پرسە پاکسازییەکان
  • دابینکارییە جیاجیاکان
  • ڕێکەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات
  • ڕێکەوتنی بازاڕ
  • ڕێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتی تورکی و یۆنانی
  • ڕێکەوتنی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێزگرتنی قەرەبووکردنەوەی دوولایەنەی ھاوڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوانی شەڕ .
  • جاڕنامە دەربارەی دەرکردنی لێبوردنی گشتی
  • جاڕنامە دەربارەی موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان
  • جاڕنامە دەربارەی مەسەلە پاکسازییەکانی ناو تورکیا
  • جاڕنامە دەربارەی بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا
  • پرۆتۆکۆلی دابینکردنی ھەندێ دانپیانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی

ئەو پلان و ڕێکەوتنامەیە دووربینی ناوچەکەی بە شێوەیەك گۆڕی کە هەموو پلان و تێگەیشنێکی وەلا نا ، هەر بۆیە لە ٢٤ـی تەمموزی ١٩٢٣دا سەرکەوتووانی جەنگی جیهانی یەکەم و تورکیا پەیمانی لۆزانیان لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرد. پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە و کۆتایی بە خەونی دەوڵەتی کوردی هێنا ، ڕێکەوتنی سیڤەر بە چەند هۆکارێک هەڵوەشایەوە، لەوانەکەمالیستەکان بەهێزبوونێکی زۆریان بینیبوو، بە تایبەت لەلایەن عیسمەت ئونۆی ، سەرکردەی کەمالیستەکانەوە کە هەر لەسەرەتاوە دژی ڕێککەوتنەکە بوو ، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده‌ پێشتر به‌ریتانیا پاڵپشتی له‌ كه‌مالیسته‌كان نه‌كردبوو، به‌ڵام لاوازی سه‌ركردایه‌تی كورد و نه‌بوونی كۆده‌نگی و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی روسیا و پشتیوانی له‌ تورك و كه‌مالیسته‌كان، به‌ریتانیایان ناچار كرد هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت ، هۆکارێکی تریش ئەوە بوو کە ئیتالیا و فەرەنسا ئەو مافانەیان پێداون کە پێشتر نەیانبوو، بۆیە بەریتانیا پێویستی بە کارێک بوو بۆ ئەوەی دۆستەکانی لەدەست نەدات ، لە ئەنجامی ئەو شتانەی پێشوو، هەروەها هۆکاری دیکەی وەک ململانێی ئەرمینیا و یۆنان، رێککەوتننامەی سیڤەر هەڵوەشایەوە و رێککەوتننامەی لۆزان واژۆ کرا .

مادەکانی ٣٧ تا ٤٥ لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، لە ماددەی ٣٧دا هاتووە ، حكومەتی توركیا مافی دەركردنی هەر بڕیارێكی هەیە كە نەگونجا لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندییەكانیدا .بەپێی ماددەی ٣٨حكومەتی توركیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و موڵك و ئازادیی هاووڵاتیانی توركیا بكات بەبێ ڕەچاوكردنی زمان و ڕەگەز و ئایین . لە مادەی ٣٩ زیاتر دەڵێت حکومەتی تورکیا نابێت ڕێگری لە هیچ کەسێک بکات کە ملکەچی سەروەری تورکیا بێت . دەتوانن بەشداری هەر چالاکیەکی ئایینی، بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، یان سیاسی بکەن ، لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە ، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە ، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیمانی سیڤەر هەڵدەوەشێتەوە بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە. خاڵێک ئەوەیە کە تورکیا دەبێ مافی زمانەوانی و هەروەها مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات ، لۆزان وەك ئەوە باسی كوردی كردووە وەك ئەوەی كە نەبێت ، تەنانەت ئەرمەنەكان هەلومەرجیان باشتربووە، چونكە ئەوان وەكو كەمینەیەكی ئاینی لەتوركیا دانیان پێدانراوە و ناویان نەهاتووە، بەڵام وەكو كەمینەیەك دانیانپێدانراوە. ئەگەر هەلومەرجی ئەو سەردەمە لەیەك بدەینەوە ئێستا زۆركەس باسی ئەوە دەكات كە كورد بۆ هیچی نەكردووە دژی پەیمانی لۆزان؟ پرسیارەكەش لەوەوە هاتووە ئەگەر ئەمرۆ شتێك ڕووبدات وەكو پەیمانی لۆزان ئێمە هەموو مان راپەرین ئەكەین و چەك هەڵدەگرین و شەڕ ئەكەین و پەلاماری داگیركەر ئەدەین، لایەنی كەم دەتوانین لە پاش ١٠٠ ساڵ دەتوانین ئەو کۆنفراس و چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری و کەلتووری و سیمینارو بڵاوکراوە و گفتووگۆکردن و زۆر چالاکی تریش لە پاڵ ئەمانەدا ئەنجام بدرێت ، ئەوەش ئەمڕۆ لە ڕێگایەوە دەتوانین ئەوە بەدی بهێنین ، وە خۆمان کۆبکەینەوە لە ژێر ئەو چەترەدا ی ، خۆمان ساز بدەین وەکو نەتەوەی کورد لەهەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەتایبەتی لە ئەوروپا و جیهاندا کە لۆبی دروست بکرێت و سەرەنجی میللەتانی جیهان وە دۆستەکانمان وە ئەوانەی کە سۆزیان هەیە ئەو نەتەوەیە کەلە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا چ غەدرو پێشێلکاریەکیان کردوە بەرانبەر بە مافە سەرەتاییەکانمان .

ئەگەر چی ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت و دەپرسین ئایا لۆزان باسی میللەتی کوردی کردووە ؟

ئەوەی کە گرنگە دەزانین کە دەوڵەتە زل هێزەکان لەو کاتەدا وە زۆر جار لەبەر بەرژەوەندی خۆیان پشتیان لەو میللەتەکە کردووە ، بەڵام ئێمە دەبێت لە یەکخستنی نێو ماڵی کوردی یەوە دەست پێ بکەین ، دواتر من پێم وایە وەکو چەترێك لەژێریدا کۆ ببینەوە وە داواو دەنگمان وە چالاکیەکانمان لەوێدا کۆ بکەینەوە لە ڕێگای چالاکی یە هونەری و کەلتووری و ڕۆشنبیری و گفتوگۆو سیمینارەکانەوە ئەو ڕایە جیهانی یە بەلای خۆماندا ڕابکێشین ، نەك وەکو ١٠٠ ساڵی ڕابردوو لە ڕێگای شەڕو ڕوو بەڕووبونەوەدا بێت ، ئەوان باسی میللەتی کوردیان نەکردوە ، بەڵام ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆیاندا بوبێت ! ئەوەیان هەڵبژاردە کردوە ، ئەوەیان ئیمزا کردووە .

بەڵام دەبێت ئێمە چی بکەین ! وەکو باسم کرد لەم سەدەیەدا لەکاتێکدا کورد هەنگاوی گرنگ و پێش کەوتووی ناوە لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ووڵاتانی زل هێز وە بەرژەوەندی دەوڵەتان لەوەدایە کەلە ناوچەکەدا بونیان هەبێت و گرنگی پێ دەدەن ، دەبێت ئێمەی نەتەوەی کورد لە کوردستاندا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نێو خۆی خۆماندا بەهێز بکەین و نێو ماڵی کوردی ڕێک بخەینەوە ، چەند ڕەهەندێکی سیاسی و نەتەوەیی هەیە ، کە پەیامەکەی بگەیەنێت وە لۆبییەك بۆ خۆی کۆ بکاتەوە ، کە ئێمە میللەتێکین سەرەڕای ئەو هەموو دوژمنکاری و سڕینەوەو داگیرکاری و جینوسائید و کۆمەڵکوژی یە ، هەر ماوین وە هەر ڕشتین لەسەر ئەوەی کە بگەین بەمافەکانمان وە گەلێکی زوڵم لێکراوین . کۆنفراسێك ئەگەر ئەنجام بدرێت وە چەندین چالاکی سیاسی و کەلتووری و جڤاکی لە ئەوروپا و کوردستان و جیهاندا ئەنجام بدرێت ، هەنگاوێکی زیندوو دەبێت بۆ ساڵانی ترو بۆ لۆبی کردن و بۆ لێکتێگەیشن لەو مەلەفە شاراوانەی کە ئێمە دەبێت توێژینەوەی لەسەر بکەین ، لاپەڕەکانی ئەو رێکەوتنامانە دەبێت ووردو درشت لێ ی نزیك ببینەوە ، وە دیدەی ڕەهەندە جیاوازەکانی لێ بگرین ، ئەکادیمی و زانکۆکان و پەیمانگا توێژینەوەکان دەبێت وور تر دیدەی لێ بگرێت و دەست بخاتە سەر خاڵە لاوازەکانی میللەتی کورد و بەرەو پێش چونێك بخاتە سەر نەخشە ڕێگایەك بۆ داهاتووی نەتەوەکەمان . ئەمەش ئەرك و ماندوێتی تێدایە لە ئێستاو داهاتوودا.[١]

  1. سەرچاوە:https://jamawarnews.com/