ئایەت ئەحمەد نەژاد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
55ult.jpg

لە شاری روانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە کوردستانی رۆژهەڵات لەدایکبووە.

لە ئێستادا لە وڵاتی دانیمارک ژیان بە سەردەبات.

لە منداڵیەوە خولیای هونەر و گۆرانی هەبووە و لە بنەماڵەیەکی هونەرمەند و هونەری چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.

لە ساڵی 1998 دەستی بەگۆرانی گووتن کردووە.

کاتێک دەستیبە گۆرانی گووتن کرد سەردەمی سیدی نەبوو، بە شریت یان نەوار گۆرانیەکانی تۆمار دەکرد.

21 گۆرانی هەیە و کاتێک ستودیو هاتۆتە بازارەکانی کرماشان توانیوێتی 4 ئەڵبووم بەتۆمار بکات.

کۆتا ئەلبوومی بەناوی (پەریشان)ەوە بووە لە 2009 کەوتە بەردەستی گوێگران.

ئایەت ئەحمەد نەژدا ئەتوانیت چەند زاراوەیەکی کوردی گۆرانی بڵێت، وەک سۆرانی و هەورامی و لوڕی و کەڵهوڕی.