ئوفەی خانم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
139427.jpg

ئوفەی خانم یان رەئوفی خانم یەک لە کەساییەتیە دیارەکانی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی بووە.

لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا بە نێنهنی دەگەرێتەوە شاری سلێمانی لەلایەن چەند کەسێکی کوردەوە دەزگاکانی حکومەتی ئێراقی لێ ئاگادار دەکەنەوە و لە ڕوو بەڕوو بونەوەیەکدا شەهیدی دەبێت.

ئوفەی خانم ناوی تەواوی (رەئوف سابیر ساڵح) لە ساڵی ۱۹٤۷ لە شاری سلێمانی لە گەرەکی کانێسکان لەدایکبووە،

قۆناخی سەرەتایی و ناوەندی هەر لەو شارەدا خوێندووە لە قۆناخی ناوەندیدا واز لە خوێندن ئەھێنێت و بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات تا دەبێتە بەرپرسی شانەی چەکدارەکانی ناوشار.

رەئوفی سابیر ساڵح ناسراو بە (ئوفەی خانم ) لە ١٩ی ٧ی ١٩٦٧ لە بۆسەیەکی رژێمی بەعسدا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا لە سلێمانی شەهید دەکرێت.

تێبینی: ئوفەی خانم ماڵیان لە کانێسکان بەرامبەر مزگەوتی قامیشان نزیک کارگەی سۆدە و سیفۆنی شەهلا بوو.

272772205 .jpg
272838009 .jpg