ئیبراهیم حەسەن گۆرانیی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

ئیبراهیم حەسەن گۆرانیی شارەزووری ئیمام و شێخ مەدینە، ناسراو بە شاهەرەزووری نازناوی بورهانەدین سەرۆکی شارەوانی (المسنەد) بووە.

زانا و لێکۆڵەر و شوێنەوارناسی و نووسەر لە مانگی شەوالی ساڵی 1025 لە دایکبووە واتا لە ساڵی 1616 لە سەدەی شانزە لە دایکبووە.

لەگەڵ مامی بەرەو مەدینە گەشت دەکەن و لە شاری مەدینە نیشتەجێ دەبن لەگەڵ دەستەیەک لە زانایانی ناوداری ئەو دەمە دەبێتە هاوەڵ و هاورێو چاوی دەکەوێت بە بە زانایانی وەک (لەساقفی ئەحمەد کوڕی محەمەد ئەلقاشاشی، ئەبو ئەلمواهیب ئەحمەد کوڕی عەلی ئەلشیاناوی، مەلا محەمەد شەریف یوسف ئەلکورانی و عەبدولکەریم کوڕی ئەبی بەکر حسێنی ئەلکورانی لە دیمەشق هەروەها حافز ئەلنەجم محەمەد کوڕی محەمەد ئەلعەمیر و ئەبو ئەلعەزیم و سوڵتان ئەحمەد ئەلمزاهی و هەروەها محەمەد کوڕی عەلائەدین ئەلبابلی لەگەڵ عەبد ئەلباقی حەنبەلی. هەر سێ زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی زۆر بەباشی زانیووە و شارەزایی بووە.

2023-10-01-at-16.jpg

مەلا ئیبراهیم حەسەن گۆرانیی شارەزووری دەبێتە مامۆستا و هەر زوو ناوبانگ دەردەکات بەبەهایەکی زۆرەوە خوێندکارانی وڵاتانی دووریشەوە خۆیان دەگەیانەدە مەدینە بۆ ئەوەی لە مەلا ئیبراهیم گۆرانیی شارەزوورییەوە فێربن مەلا ئیبراهیم لە مزگەوتی پێغەمبەری خوا خویندویەتی و مەلا ئیبراهیم زیاتر لە سەد کتێبی نووسیوە و یەکێک بووە لە چیایی زانین و مەعریفە و یەکێک بووە لە دەریاکانی زانستی عەقیدە. لێرەدا ئاماژە بەناوی چەند پەرتووکێک دەکەین بە زمانی عەرەبی:

  • تكميل التعريف لكتاب في التصريف
  • وحاشية شرح الأندلسية للقصيري
  • وشرح العوامل الجرجانية
  • والنبراس لكشف الالتباس الواقع في الاساس
  • وجواب العتيد لمسئلة أول واجب ومسئلة التقاليد
  • وضياء المصباح في شرح بهجة الأرواح

ناوبراو لە دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە هەژدەی مانگی رەبیعی دووەمی ساڵی 1101 لە شاری مەدینە کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی (ئەلبەقیع) بە خاکی سپێردراوە.

KAAvbOU.jpg