ئەحمەد خواجە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵانییە، ڕۆژی 06-07-1903 لەدایکبووە.

10371263 .jpg

سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میر یەکان دا خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە.

ساڵی 1922 کە شێخ مەحموودی حەفید لە هیندستانەوە گەڕایەوە بۆ سلێمانی و حکومەتی پێک هێنا ئەحمەد خواجەی کرد بە گەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداریکردووە، چەندین جار شێخ مەحموودی حەفید نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی ئێران و کونسوڵی ڕووسیا لەوێ.

کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو بوو بە سەرنووسەری، لەو کاتە دا هەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی (پوول)ێک بۆ حکومەتی کوردستان کردووەتەوە کە شێخ لەتیفی دان ساز نەخشەی کێشاوە.

ڕۆژی 04-03-1997 لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە سلێمانی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.

542.jpg

بەرهەمەکانی

  • چیم دی (٣)بەرگ.
  • ١٠١ پیاوی کورد.
  • مامۆستای پەری.
  • فەرھەنگی کوردی.
  • بلانجۆ (وەرگێڕان).

جگە لە وتارو ھەندێک بەرھەمی تر کە لە گۆڤاری گەلاوێژ و بڵاوکراوەکانی تردا بڵاویکردۆتەوە.

ئەحمەد خواجە.....jpg