ئەحمەد شەماڵ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ئەحمەد-شەماڵ55.jpg

ئەحمەد مەحموود یان ئەحەی خولە سنەیی ناسراو بە ئەحمەد شەماڵ (لەدایکبووی ١٩٢٣ لە سلێمانی مردووی ٣ی نیسانی ١٩٩٧ لە سلێمانی) گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن و بەھۆی کاری کاروانچێتییەوە باوک و باپیری لە شاری سنەوە ھاتونەتە شاری سلێمانی بۆیە بە ئەحەی خولەسنەیی ناسراوە. دواتر و ھەر لەو شارە نیشتەجێبوون.

ژیان

ئەحمەد شەماڵ ساڵی ١٩٢٢ لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایک بووە. لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایکبووە. لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، لەبەر ھەژاری وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی بە کارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووە. خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک لە ژیانی، ئەم ھونەرمەندە ھەر لە سلێمانی ژنی ھێناوە و چەند منداڵێکی ھەیە، بە ناوەکانی «جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز» یان ناوە.

لە ساڵی ١٩٥٣ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پاش ئەوەی کە خەڵک وردە وردە گوێبیستی دەنگی ئەو ھونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر حەزیان بە دەنگی کرد، لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووە، وەکوو: محەممەد ماملێ، حەسەن زیرەک و عەلی مەردان.

زۆرن ئەو کەسانەی، کە بە ئامێرە مۆسیقییەکانیان یارمەتییان داوە، وەک ھونەرمەندان سمکۆ و بەساز ئومێد ڕەحیم بە نەی و ئیسماعیل بە زەڕب و عوسمان، کە برای ھونەرمەندە، بەلێدانی زەڕب.

پەیوەندیی نێوان ئەحمەد شەماڵ و حەسەن زیرەک

409130.jpg

ئەحمەد شەماڵ دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھونەرمەند حەسەن زیرەکدا ھەبووە و وەک خۆی گوتوویەتی «ھەر کاتێ زیرەک سەردانی باشووری کوردستان بکردایە سەری لە ئێمەش دەدا و ماوەیەک لەلامان دەمایەوە و چەندین ئاھەنگمان بەیەکەوە دەگێڕا، بەڵام بەداخەوە ئەو ئاھەنگانە تۆمار نەکراون…» شەماڵ لە یەکێک لە ئاھەنگەکانیدا بەم شێوەیە باسی ھونەرەکەی زیرەک دەکات و دەڵێت:

وەرە خەڵکە پێم بڵێن ھونەر شەتڵە

قەڵەمە یان تۆوە؟

ئەی چییە و ناوی چییە ئەی بۆچی چاکە؟

کێ دیبووی ھونەرێکی وەک زیرەک

بەدووچاو لەم خاکە

ئەی ئافەرین کە ئێستا مردووە

پێی دەڵێن کاکە

لەسەڕ ئەحمەد شەماڵ

86238.jpg

گۆرانییەکانی باسی ژیانی خۆی دەکات و زۆر لە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی و چەند چیڕۆکێکی ھەیە و لە شانۆی «مەتەدا» ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، حەیرانبێژ بووە، ھەرچەندە لە ژیاندا گرنگی پێنەدراوە و دەبینین لە ماڵاندا کارە ھونەرییەکانی ئەنجامداوە، بەڵام بەو شێوەیەش توانی مۆسیقا و ھونەری کوردی بەرەو پێش بەرێت،ئەگەر گوێت لە دەنگی و گۆرانییەکانی ئەم ھونەرمەندە گرتبێت، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت، کە لە چ ڕەوشێکدا ژیاوە و چەندە ھەژار بووە و ھەر ئەم ھەژارییەش وای کرد، کە گۆرانی بڵێ و ھەمیشە گلەیی لە چارەنووسی خۆی و سکاڵای لە چەرخی گەردوون کردووە، وەک دەڵێ:

ئەی گەردوون قابیلی خۆتە چەرخت بگێڕی

زۆر ناپیاوت کردە پیاو زۆر ناپیاویشتت کردە خوێڕی

جگە لەوەی، کە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی لەگەڵ ئەمەشدا گۆرانی بۆ ئەوینداران و سروشتی کوردستان گوتووە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە، لە ژیانی دا گەلێ کاری وەک توتنچێتی و کاروانچێتی و حەماڵ و شوانی کردووە و ژیانی ھەمیشە پڕبووە لە دەرد و کەسەر و ناخۆشی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەنێو خەڵکی بە قسەخۆش ناوبانگی دەرکردووە و ھەمیشە قسەی خۆشی لەسەر زاری بووە، بۆیە خەڵکانێکی زۆر خۆشیان ویستووە و ھەمیشە سەردانیان کردووە، بەڵام لەو سەردەمەدا ھونەر نرخی کەمبووە و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین سەیرکراوە و بەگۆرانیبێژ گوتراوە لۆتی، بۆیە ئەمەش ئازاری زۆری دەروونی ھونەرمەندیان دەدا ھەر بۆیە شەماڵ دەڵێ:

ھونەر زۆر بەنرخە، ئاخ نرخی نییە

لەناو کوردی ئێمەدا قیمەتی نییە

بەناشیرین بانگی دەکەنی پێی دەڵێن

ئەو کابرایە لۆتییە

لەو خراپتر کە فەقیر بوو پێی دەڵێن کونییە

بەڵام سەروەت و ماڵێکی زۆری ھەبێ

ھەرچی جۆری بێ

ئەشھەدووی پیادەکێشن پێی دەڵێن

پیاوی وا ھەر نییە

Images (4)14.jpg

بەڵێ ئەمەش وەڵامی شەماڵ بوو بۆ ئەو کەسانەی، کە بەو شێوەیە لە ھونەر و ھونەرمەندیان دەڕوانی، بەڵام شەماڵ بە قسە و قسەڵۆکەکانی خەڵک سارد نەبوویەوە و ھەروەک خۆی دەڵێ: ھەرکەسێ قسەم بۆ بکا گوێزم بۆ ھەڵدەدا بەسەر گومەزا

دروستکردنی پەیکەر

Images (2)36.jpg

ساڵی ٢٠١٦ لە یادی ساڵڕۆژی مردنی شەماڵ، تەھا ڕەسوڵ پەیکەرێکی بۆ شەماڵ دروست کرد، کە لە زێدی شەماڵ لە گەڕەکی چوارباخ دانرا.

Images (3)6.jpg

مردن

شەماڵ لە ٣ی نیسانی ١٩٩٧ بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییی کرد.