ئەحمەد مەحمود ئەمین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
275123381 .jpg

‎ئەحمەد مەحمود ئەمین بەڕێوەبەری کەناڵی خاک تیڤی

‎ساڵی ۱۹۷۲ لە سلێمانی دایك بووە .

‎خاوەنی بروانامەی ‎دبلۆم لە پەیمانگای تەکنیکی ‎بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی.

‎لە ناوەراستی ساڵانی هەشتاکان دەستی بە کاری هونەری کردوە لە بواری شانۆ ، لە چەندین کاری شانۆی شاکار بەشداری کردوە( گوڵ عومەر ، هێرۆسترات لە یادکەن،ووڵاتەکەم ).

‎لەسەرەتای ساڵانی نەوەتەکان دەستی بە کاری تی ڤی کردوە و ماوەی ۲٠ ساڵ وەک مۆنتێر و دەرهێنەر لە تیڤییە بەناوبانگەکانی کوردستان کاری کردوە ( گەلی كوردستان، خاک،کوردسات، ئێن ئار تی )

‎لە سینەمادا لە چەند فیلمێکی بڵند و کورتدا وەک مۆنتاژ و دەرهێنان و کاری پۆست پرۆدەکشن بەشدار بووە ( بەهەشتێکی سوتاو ، ژانی گەل).

‎بەشداری چەندین فێستڤاڵی جیهانی و ناوخۆیی کردووە دیارترینیان (فێستڤاڵی کان ، فیگرا ، فەجر) و چەند فێستڤاڵێکی عەرەبی وخاوەنی چەندین خەڵاتە لەبوارەکانی مۆنتاژ و دەرهێنان،

‎کاری دەرهێنانی بۆ چەند فیلمێکی دۆکۆمێنتاری کردوە لەوانە (ئومێد ، حەپسە، تارا جاف ) کە هەندێک لەم فیلمانە لە فیستڤاڵی ( فیگرا و جەزیرەی دۆکیومێنتاری) بەشدارییانپێکراوە.