ئەسعەد مەحوی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەلا ئەسعەد کوڕی مەلا خالید کوڕی محەمەدی مەحویی شاعیر.

55214ownload (4).jpg

زانا، مەلا، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردی باشووری کوردستان بوو.

لە ساڵی ١٨٩٨ لە گەڕەکی چوارباغی شاری سلێمانی و لە ماڵی مەحویدا کە بەتەنیشت خانەقاوەیە، لەدایکبووە.

سەرەتای خوێندنی ئایینی لای مەلا خالیدی باوکی بووە. ساڵی ١٩١٠ بۆ خوێندن ڕووی لە قوتابخانەی (سەید ئەحمەد) کردووە. ساڵی ١٩١٤ بۆ خوێندنی سەرەتایی ئایینی لە حوجرەی «خواجە فەندی» بووە و لەوێ خوێندنی قورئانی پیرۆزی تەواو کردووە.

99966.jpg

لە ساڵی ١٩١٥ بۆ خوێندنی فەرمی و حکوومی لە قوتابخانەی «أعدادي» سلێمانی وەرگیراوە.

حوجرەی خانەقای مەحوی

لە کاتی بەرپابوونی جەنگی جیھانیی یەکەم و لەو ساتەی بەریتانیا عێراقی داگیرکرد و ڕووی کردە کوردستان، ئەسعەد مەحویش وازی لە قوتابخانەی ئەعدادی ھێنا و ڕێچکەی خوێندنی ئایینی باوانی گرت.

خوێندنی ئایینی و زانستەکانی شەریعەتی ئایینی ئیسلامی لای زانا و مەلا گەورەکانی کوردستان تەواو کرد، لە پێشیانە مەلا خالیدی باوکی و مەلا حوسێنی پیسکەنی و شێخ بابا عەلی تەکێی.

دوای ئەوەی پلە بەرزەکانی خوێندنی زانستی ئایینی تەواو دەکات و ئیجازەی «دوازدە عیلم» وەردەگرێت، لە خانەقای مەحویدا پیشەی (مدرس)ی مامۆستای ئایینی دەکات وانەی بە فەقێیان وتووەتەوە و پێشنوێژی لە خانەقای مەحویدا کردووە.

چەندین قوتابی ئایینی لەسەر دەستی پێگەیون و زۆریان بۆ خوێندنی باڵا ڕوویان لە زانکۆی ئەزھەر لە میسڕ کردووە و بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەست ھێناوە.

Assaad Mahwi.jpg

ساڵی ١٩٤٦ بە ئیمام و مودەڕیسی لە خانەقای مەحوی دادەمەزرێت. دواتر کە دائیرەی ئەوقاف دامەزراوە، ساڵی ١٩٤٦ مەلا خالیدی مەحوی مووچەی ئیمامی و ئەسعەد مەحویش مووچەی مودەڕیسی بۆ دیاریکراوە.

مەلا ئەسعەد لە ڕۆژی ٢٥ی نیسانی ١٩٧٦ لە سلێمانی کۆجی دوایی کرد و لە گۆڕستانی کردی سەیوان نێژرا.[١]

  1. سەرچاوە:ویکیپێدیا