ئەفسەری پزیشکی سوپای ئوسترالی چارەسەری منداڵێکی کورد دەکات ساڵی 1991

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
7307490.jpg

ئەفسەری پزیشکی سوپا کاپتن تی تان تام تران لە شاری دوراک(Captain Thi Thanh Tam Tran of Durack)، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی هابیتات، ئەرکی فریاگوزاری مرۆیی ئوسترالیا بۆ باکووری عێراق، مامەڵە لەگەڵ منداڵێکدا دەکات.

فراکسیۆنی هێزی بەرگری ئوسترالیا لە ناوچەی گیری پیت بوو کە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری دهۆکەوە .

لێرە، لە ناوچە شاخاوییەکاندا، چوار تیمی پزیشکی ئوسترالیا گەشتیان بە ناوچەکەدا دەکرد، چاودێری پزیشکییان بۆ بەشێک لەو نیو ملیۆن کوردە دابین دەکرد کە بۆ دەربازبوون لە سوپای عێراق لە ماڵەکانیان بەرەو باکوور هەڵهاتبوون.

کاپتن تران خۆی لە ساڵی 1976 وەک پەنابەرێکی تەمەن 11 ساڵ لە ڤێتنامەوە کۆچی کردبوو بۆ ئوسترالیا.