ئەلقۆش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەلقۆش یا ئەلکوشکێ شارەدێیەکە لە قەزای تلکێف لە پارێزگای موسڵ .ئەلقۆش دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان. ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق و دەشتی نەینەوا.

قوش..jpg
Licensed-image.jpg

ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی 2018 بە 15.000 کەس مەزەندە کراوە، و لە مەسیحی و کوردی ئێزیدی پێکھاتووە.لە دووری (45کم) دەکەوێتە باکووری مووسڵ.

ناو

ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەچەڵەکی ئارامی، بەو پێیەی پێک ھاتووە لە دوو بزوێنی "ال" بە واتای خودا و بزوێنی "قۆشتا" بە واتای ڕاستودروستی. ئەلقۆش خوداوەندی چاکەکارییە.

ھەروەھا لەوانەیە ڕەچەڵەکی ئەکەدی (ئەلقوستو)ی ھەبێت بە واتای "خودای چاکە"، "خودای ھێز". پێدەچێت ناوی ئەلقۆش (ئەلقۆش) یان (ئێلۆ قیشتو) بێت، یان (القەشتو)، وە دەتوانرێت بەستەرێک بکێشرێت بە ھێمای دیسکی باڵدارەکەی ئاشوور کە "کەوان"ی لەسەرە و بەم شێوەیەش... ناوەکە بە واتای "خودای کەوان" دێت.

Licensed-image (1).jpg

لە زمانی ئارامیدا 'کەوانە' تا ئێستاش بە 'قەشتا د'ماران' ئاماژەی پێدەکرێت بە واتای 'کەوانەکەی پەروەردگارمان'.