ئەمین عەلی بەدرخان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Eminalibedirxan1.jpg

ئەمین عەلی بەدرخان لە ساڵی 1851 لە کرێتا، لەدایکبووە لە ساڵی 1926 لە میسر کۆچی دوایی کردووە.

ئەمین عەلی بەدرخان باوکی: سورەیا، جەلادەت، کامەران، حیکمەت، تەوفیق، سەفدەر، بەدرخان و مەزیەت بووە.

میر ئەمین عەلی بدرخان لە ساڵی 1851 لەدایکبووە لەقوتابخانەی سوڵتاندا یاسای خوێندووە کە تەنیا بۆ منداڵانی میرەکان لەئەستەنبوڵ دروستکراوە، کەسایەتێکی ژێهات و ژیری هەبووە.

Dfamily.jpg

بە هۆزانەوانی گەورەی کورد (حاجی قادری کۆیە) زۆر سەرسام بووە، کاریگەری هۆنراوە نیشتیمانیەکانی ڕۆشنبیری و مەعریفەی کوردستانی خستۆتە دڵی میر ئەمین عەلی بەدرخانەوە.

میر ئەمین عەلی بدرخان پشکێنەری دادوەری لە شار و دادگا جۆراوجۆرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کردووە.

میر ئەمین عەلی بێدرخان وەک کوڕە گەورە و لە ڕێگەی نیشتمانپەروەرییەوە ئەرکی سەرشانی بنەماڵەکەی گرتە ئەستۆ و ڕێگەی باوباپیرانی گرتە بەر و دەستی لە ڕزگاریی کوردستاندا هەبوو.

بۆیە لەساڵی 1889 خۆی و میدحەتی برای لەئیستەنبوڵەوە بەرەو کوردستان بەڕێکەوتن لەگەڵ سەرۆک هۆز و ئاغاکانی کورد لە تەرابزۆن کۆبوونەوە و کاریان بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتی کرد بۆ ئازادکردنی کوردستان لە ژێر چنگی تورک پاک بکەنەوە بە هێرشێکی کتوپر بۆ سەر سوپای عوسمانی.