ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی لە شەڕی قاراوا یەخسیر کران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Serbazani irani.png

ژمارەیەک لە ئەفسەران و سەربازانی ئەڕتەشی ئێران کە لە شەڕی قاراوا لە ٢٩-٤- ١٩٤٦ ( ٩-ی بانەمەڕی ١٣٢٥) بە فەرماندەیی مستەفا خۆشناو و میرحاچ ئەحمەد ئاکرەیی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە یەخسیر کران و ناردران بۆ مەهاباد.

دواتر ئەوانە بە ڕێزەوە ئازاد کران. یەکێک لەو ئەفسەر یەخسیرکراوانە سەرگورد شەمسایی بۆ بنەماڵەکەی گێڕابووە کە کاربەدەستانی جمهووری کوردستان زۆر بە شێوەیەکی ئینسانی لەگەڵیان چووڵابوونەوە. [١]