باخچەی میللی بەرامبەر مزگەوتی گەورە ساڵی 1931

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
11245.jpg

باخچەی میللی بەرامبەر مزگەوتی گەورە ساڵی 1931.

بەرامبەر بە ماڵی شێخ مارفی نوێ دێ بووە، کە ئێستا بووە بە بازاری ئاوباریک وەک باس دەکەن لە رەمەزاناندا تۆپی بەربانگیان تێدا تەقاندووە، تا خاڵکی لێ ئاگادار بکەنەوە و رۆژووانەکان ڕۆژۆکەیان بشکێنن.

دواجار ئەم باخە کراوە بە باخچەی منداڵان دواتر کرا بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە (دائیرەی مەعاریف) بەموڵکی هی حەپسەخانی نەقیب بووە، پێشکەشی بە دائیرەی مەعاریف کردووە.

پاشان روون نیە چۆن ئەو موڵکە لە موڵکی گشتییەوە کراوە، بە موڵکی شەخسی لە ئێستادا باڵەخانەی (کاسۆ مۆڵ)یان لەسەر دروستکردووە.



سەرچاوەی وێنە: گۆڤاری سلێمانی