باشاک دەمیرتاش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

باشاک دەمیرتاش (Başak Demirtaş) مامۆستا و نووسەر و سیاسەتمەدار لە 12-08-1977 12ی گەلاوێژی ساڵی 1977 لە شارۆچکەی سووری شاری ئامەد لە دایکبووە و گەورە بووە.

باشاک دەمیرتاش.jpg

هاوسەری سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە سەڵاحەدین دەمیرتاشە.

ژیانی تایبەت

باشاک و سەڵاحەدین و دووکچەکەی.jpg

ساڵی 2002 لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو کچی نازدارە بە ناوەکانی دەلال و دڵدا.

لە ساڵی 2016ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی هاوسەرەکەی دەدات لە زیندان.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جمهوریەت دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی 2016 دەستگیرکرا، باسی لەوە کرد کە ئەزموونەکانی منداڵییان بیرخستەوە و دەڵێت: لە ساڵی 1982 باوکمیان بردووە، ئێمە لە ئامەد بووین و نیوەشەو پۆلیس هاتبوو باوکم باوکمیان برد.

پاشاک و سەڵاحەدین.jpg

باشاک دەمیرتاش بۆ سەردانی هاوسەرەکەی بەردەوام لە دیاربەکرەوە بۆ ئەدیرنە گەشت دەکات. لە وتارەکەیدا بۆ بی بی سی، ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2018دا هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی هاوسەرەکەی بێت لە دەرەوە، کە وەک کاندیدی هەدەپە خۆی کاندید کردووە.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە06-06-2018 6ی پوشپەڕ 2018 بە پەیوەندیکردن بە تەلەفۆنی هاوسەرەکەی لە زیندانەوە وتارەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پێشکەش کرد.

هەروەها لە ساڵی 2018 لەگەڵ ڕاپۆرتدەری یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە بۆ ئەوەی داکۆکی لە ئازادکردنی هاوسەرەکەی بکات.

باشاک دەمیرتاش لەگەڵ ئیتزیار ئیتونۆ مارتینێز،Itziar Ituno Martinez.jpg

لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19دا، بانگەشەی کرد بۆ ئەوەی زیندانیانی سیاسی بخرێنە ناو ئەو یاسایەوە کە هەزاران زیندانی ئازاد دەکات.

پاشاک و سەڵاحەدین2.jpg

ناوبراو بەشداری کۆنگرەی سەندیکاکە بە ناوی (هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازانە) کرد کە لە ساڵی 2019 لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو و خەڵاتی بوێری سیاسی وەرگرت کە بە ناوی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەری درا.

لە مانگی شەشی ساڵی 2020 لە هەژمارێکی تویتەرەوە بووە ئامانجی ئازاردانی سێکسی.

ئەم بۆنەیە; لەلایەن هەموو لایەنە سیاسییەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ژنە سیاسەتمەدارەکانی وڵاتەوە بە توندی ئیدانە کرا.