بێخود

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
عربی، کوردی ، Enlish
بێخود

بێخود ناوی مەحموود بووە و کوڕی موفتی «حاجی مەلا ئەمین» کوڕی موفتیی گەورە «حاجی مەلا ئەحمەدی چاومار» (ناسراو بە پیر حەسەن)ە. لە ساڵی ١٢٩٦ کۆچیدا لە دایک بووە. لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی ١٩٠٠ زایینی کراوە بە حاکمی ھەڵەبجە، لەگەڵ مامۆستایان ڕەفیق حیلمی و زێوەردا مامۆستایەتیی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت.


بێخود

مەلا مەحموودی موفتی ناسراو بە بێخود (١٨٧٩-١٩٥٥) موفتی و مامۆستای ئایینی و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە.

ژیاننامە

بێخود ناوی مەحموود بووە و کوڕی موفتی «حاجی مەلا ئەمین» کوڕی موفتیی گەورە «حاجی مەلا ئەحمەدی چاومار» (ناسراو بە پیر حەسەن)ە. لە ساڵی ١٢٩٦ کۆچیدا لە دایک بووە. لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی ١٩٠٠ زایینی کراوە بە حاکمی ھەڵەبجە، لەگەڵ مامۆستایان ڕەفیق حیلمی و زێوەردا مامۆستایەتیی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت.

پێش مردنی موفتی کاکی، چەند ساڵێکی لە ھەڵەبجە بەسەر بردووە. ئەوجا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و تا مردنی لە جێگاکەی ئەودا مفتی بووە.

پاش نیوەڕۆی ٢٥ی ئابی ١٩٥٥ بەرامبەر (١٣٧٥ی کۆچی) لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

هۆنراوە


لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
ھەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
ئەو ھەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوھەری شەھوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاھوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیھرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
ئەتلێتەوە گاھێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاھێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من
بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆچی وەکوو یەعقووب نەبمە شوھرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
ھەرگیز نییە سۆراغی لە ھیچ لاوە دڵی من
بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من
چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم
شاھێدی منن موویی سپی و چیھرەیی زەردم
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
ھەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
وەک بەندە سەگی دەرگەھی شاھی عەرەبی بێ
شاھی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ
جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
زاتێکی وەھای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
شاھان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من

سەرچاوە

ویکیپیدیا | بێخود


داڕێژە:Huneruser