بەعشیقە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
1118122018 1.jpg

باشیک شارۆچکەیەکی کوردستانە کە ناوەندی ناحیەی باشیکە سەر بە پارێزگای نەینەوایە. شوێنێکی ستراتیژی ھەیە کە دەکەوێتە نێوان ھەر سێ پارێزگای مووسڵ و دھۆک و ھەولێر.

دەکەوێتە سەر چیایەکی نزم کەناوی چیای گەورکە، کە لەسیاسەتی تەعریبکردندا بەڕەسمی پێی دەوترێت چیای بەعشیقە و بەرزییەکەی (٦٨٠م) ە.

باشیک ١٣کم لە شاری مووسڵەوە دوورە، لە باکورەوە چیای مەقلوب کە لەناحیەی شێخانی جیادەکاتەوە لە باشور قەزای حەمدانیە و لەڕۆژھەڵاتەوە روباری خازر لە ناحیەی بەردەڕەشی جیادەکاتەوە و لە ڕۆژئاواوە مەڵبەندی مووسڵ دەوری دەدات، شارۆچکەی باشیک و چیا و زورگەکانی تەنیشتی لە ھەموو نەتەوە و ئاینەکان پێکدێت.

دانیشتوان لە باشیک نزیکەی ٢٠ ھەزار خێزان نیشتەجێن کە زۆربەیان کوردی ئێزیدین. روبەری ناحیەی باشیک (٥٢٦کم٢)ەو (٦١) گوند و کەرتی کشتوکاڵی لە خۆ دەگرێت. پێکھاتەی دانێشتوان و قەبیلەگەری بەم جۆرەیە:

لە (٥٢) گوندا کورد دەژین. کوردە ئێزیدیەکان لە (٩) گوندا و باجەلانیەکان لە (١٨) گوندا و شەبەکەکان لە (١٧) گوندا و گۆران (تیرەی گێژ) لە (٧) گونداو زێباریەکان لە(١) گوندا ھەن. عەرەب لە (٧) گوندا و دیانەکانیش لە (٢) گوندا.