بەهرۆز جەزا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Bahroz-D001.jpg

بەهرۆز جەزا عومەر هونەرمەندی شێوەکار، لە 25-12-1988 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی حاجی کەریم بێ کراس لەدایکبووە.

هەر لە منداڵییەوە خولیای وێنە کێشان بووە.

سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی 2007-2012 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، بەشی شێوەکاری، لقی نیگار کێشان، پاشان ساڵی 2012 دەچێتە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی و درێژە بە خوێندن دەدات تا لە ساڵی 2016 بەشی وێنە کێشان تەواو دەکات.


بەشداری 4 پێشانگای تایبەتی گرووپی شێوەکاری ئیستاتیکای کردووە وە زیاتر لە 8 پێشانگای هاوبەش بەشدار بووە. تابلۆ و کارەکانی لە کوردستان و عێراق و ئەفریقا و فەرەنسا و ئیسپانیادایە، هەروەها 6 ساڵ کاری ڕێکخراوەی و هونەری ئەنجام داوە.

ئێستا لە بواری سینەمادا کار دەکات وەک دیکۆریست (Art directors) و (story boarder) و ستایلی کارەکانی زیاتر Hyper realist.

لە ئێستادا هونەرمەندی شێوەکار دانیشتووی سلێمانییە.


چەند نموونەیەک لە کارەکانی: -

BahrozD001--.jpg
290675917 .jpg
BahrozD00119.jpg
BahrozD001.jpg






ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق