بەیانی ژمارە (30) ساڵی 2020 سەبارەت بە کردنەوەی مەرزەكانی كێلێ و تەوێڵە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
94572696 319628642.jpg

دوای ماوەیەك داخرانیان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاری كردنەوەی ھەردوو مەرزی كێلێ و تەوێڵەیدا.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردراوە، ھەردوو مەرزی تەوێڵە لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و كێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بكرێنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە گشت رێكارە تەندروستییەكان پەیڕەو بكرێت، ھەروەھا رێگاش بە ھاتن و چوونی ھیچ گەشتیارێك نادرێت.

لەلایەكی دیكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان لە دوو نووسراودا ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ مەرزی تەوێڵە دەكرێتەوە و سبەی 29/4/2020 مەرزی كێلێ دەكرێتەوە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بكرێت.



سەرچاوە: کوردستان24