بەیان مەحموود عەلی (بەیان بۆمبا)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
290751316 212973637212426557229 n.jpg

بەیان مەحمود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا) ئەکتەر و شانۆکار، ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ئێستاشدا سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی خوێندنگاکانی سلێمانی.


سەرەتای کارە هونەرییەکانی بەیان بۆمبا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1974، کە لە پۆلی سێیەمی سەرەتایی بەشداریی چالاکییەکانی خوێندنگاکەیانی کردووە و نواندنی کردووە، ئیدی لەگەڵ هونەردا گەورە دەبێت و دواتریش بەشێوەی ئەکادیمیی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان شانۆ دەخوێنێت و بەشداریی دەیان شانۆ، دراما و فیلم دەکات.

ئەو هونەرمەندە بە گشتیی لە ٨٥ کاری شانۆ، دراما و فیلم-دا بەشداریی کردووە بە نمونە، شانۆکانی (گەڕان بە دوای دەستگیرانداریی، مێوژی بەرخۆر، هێشتا قسەکانمان تەواو نەکردووە، میراتیی، موختار و ژنانی گەڕەک، بەنی عێز، قەرەج...هتد) هەروەها ( گەردەلوول، ڕۆژمێری شارێک، سایە ،سەراب، پرفیشاڵ، پەتریپۆت، سەمەرە) چەند نمونەیەکی ئەو درامایانەن، کە بەیان بەشداریی تێدا کردووە، لە کورتە فلیمی ( دنیا و دەلاک)، هەروەها فیلمی درێژی ( کێوی دڵ ، دلی سوور)-یشدا بەشداریی کردووە.

لە ئێستا دا دانیشتووی شاری سلێمانییە.

ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق