بەیتۆجان (بەتوڵا گونەری)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی: بەتوڵا گونەری.

بەتوڵا03.jpg

پیشەی هونەری: گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر

لە ساڵی 1955 لە ناوچەی فارقین لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان لەدایکبووه

لەدوای کودەتا سەربازیەکەی 12/9/1980 لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا و سزای (15) ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دوای بەسەربردنی شەش ساڵ و نیو لە زیندان ئازادکرا.

لە ساڵی 1987 لەدوای ئازادکردنی روی کردۆتە تاراوگە و لە وڵاتی سوید تیشتیەجێ بووە.

لە کارە هونەرییەکانی هەمیشە هەوڵ داوە ئازارەکانی گەلی کورد رەنگبداتەوە.

یەکێکیک بوە لە هاوڕێ نزیکەکانی هونەرمەند ئەحمەد کایا.

392881.jpg

یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی بەیتۆجان کە کراوە بەگۆرانی و لەلایەن هونەرمەندانی باشوری کوردستانیشەوە وتراوەتەوە بەناوی (ئاگر کەتیە دلێ من).

لە ساڵی 2020 سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوە و بەشداری لە چەند بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کردووە.

ماوەی چەند ساڵێکە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و چارەسەر وەردەگرێت.[١]

  1. سەرچاوە:بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ