تابلۆی گۆرەپانی جەنگی چاڵدێران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Imgsmall517.jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

ئەم تابلۆییە بەڵگەیەکی دەگمەن و بێ وێنەیە بەتایبەت بۆ ڕووداوێکی مێژووی زۆر گرنگ لە مێژووی تورک و فارس و کوردا.

ئەم رووداوە بە دروستی لە 23-08-1514 کە دەکاتە 2ی ڕەجەبی ساڵی 920 لە نێوان (سوڵتان سەلیمی یەکەم و شا ئیسماعیل)دا لە نزیک شاری وان لە باکووری کوردستان روویداوە.

لەم جەنگەدا کورد ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە پشتیوانی عوسمانێکاندا دژی سەفەوێکان.

ئەم تابلۆیە جیاوازە لەو تابلۆییەی کە لە (Palermo) نمایشت کرا.

لە تابلۆکەدا دیمەنەکان ڕاست و راستەقینەی پێوەدیارە بۆ ئەو راستییەی کە لە چەمکە مێژووێکاندا نووسراوە.

شیوازی تابلۆکە و نواندی وردی رووخسار و تایبەتمەندێکانی ئەوەمان لەلا دروست دەکات، کە لەلایەن فلامسەکانەوە کێشرابێت یان شێوەکارە بەتواناکانی سیسیلیای ئیتالیا، چونکە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە یان لە ئەرشییفی خێزانە ئەرستۆکراتە ئەوروپێکاندا ئەرشیف نەکراوە کێ ئەم تابلۆییەی کێشاوە .

هەرچەندە هیچ هۆکارێک نادۆزرێتەوە لە نێوان کورد و باکووری ئیتالیا بەتایبەت سیسیلیا بەڵام ئەم تابلۆییە کە گوزارشت لە جەنگی چاڵدێران(Çaldıran) دەکات.

ئەم تابلۆیە لە کۆشکی مێرتۆ (Mirto Palace) لەلایەن خێزانی ئەسڵزادە دێ سپوچس، فیلانگێری، لانزا (De Spuches, Filangeri, Lanza)وە پارێزراوە.

قەبارەی تابلۆکە 3.59 بە 1.97 پێوانە دەکرێت، چوارچێوەکەی بە داری سوور داپۆشراوە، لە ژێر دیمەنی جەنگەکەدا بە زمانی ئیتاڵی باسی لە رێکخراوەی سوپای عوسمانی دەکات، بەڵام ئاماژە بە رێکەوت و واژوو و ناوی نووسەر یان خاوەن کارەکە نەکراوە پێی دەچێت لە ساڵی 1580 دا کێشرابێت.

هەروەها گەریدەی ئیتالی گیوڤانی ماریا ئەنگیۆلێلۆ Giovanni Maria Angiolello (1451-1525)) دەلێت:

لە ئاکامی هاوپەیمانی نێوان میرە کوردەکان و عوسمانێکان سەفەوێکان تێکشکا ئەگەرنا سوڵتان سەلیم هەرگیز نەیوێراوە هێرش بکاتە سەر شا ئیسماعیل ئەگەر کوردە ئازاکان نەبوونایە.