تیپی مۆسیقای مەولەوی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
349833.jpg

تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆن گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٤٨ لە سلێمانی بە سەرپەرەشتی قادر دیلان دامەزرا.

سەرەتا ناوی دیلان بوو و دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ بە ناوی شاعیری کورد مەولەوی کرا.

ئەم تیپە بە یەکەمین تیپی مۆسیقای کوردی دەناسرێ کە ئەندام و دامەزراوەی فەرمی ھەبووبێ، ھەروەھا بە دووەمین تیپی مۆسیقا لە ئاستی عێراقدا پێناسە دەکرێ.

ئەم تیپە تا نەورۆزی ساڵی ١٩٦٣ بەردەوام چالاک بوو.

349843.jpg
Download (8)69.jpg

ئەندامان و دەستەی دامەزرێنەران:

  • قادر دیلان
  • بەھجەت ڕەشید سەعاتچی
  • حاتەمەڕەش
  • ولیەم یوحەننا
  • نەجاتی عەبدە
  • ھادی عەنبەر
  • سەردار ڕەمزی فەتاح
  • قالە عەروس
  • ئومید مەدحەت موبارەک
  • حازم حەداد
  • نووری بەدەوی
  • ساجید ڕەشەفیق
  • حەمە فەرەج

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

349837.jpg
  • ڕەشۆڵ
  • حەمەساڵح دیلان
  • حەمەی بەکر
  • باکووری
  • شەماڵ سائیب
  • قادر حاجی حسێن
  • عەلی مەردان
  • محەمەد ماملێ
  • سێوە
  • ئیبراهیم محەممەد
  • ڕەفیق چالاک
  • عومەر ڕەزا
  • فەرەج حاجی ڕەشید
  • عوسمان سابوونچی
  • خلیل سدیقی
  • بەختیار عەبدوڵڕەحمان