تەها خەلیل

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

• لە ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لەدایكبووە. لە ساڵی ١٩٥٨دا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگیراوە و خوێندنی تەواو کردووە.

124924023 .jpg

• لە زۆر دراما و فیلم و شانۆ و کاری نواندنی تەلفزیۆنی و رادیۆییدا رۆڵی بینیووە و خەرمانێك لە کاری هونەری دوای خۆی بەجێهێشتووە.

• یەكەمین دەركەوتنی لەسەر شانۆ لە تەمەنی 10ساڵییەوە لە شانۆگەری(قوربانیەك لە رێی داوێن پاكیدا) بوو كە لە نووسینی- عادل تەها-ی برای خۆی بووە و تێیدا رۆڵی منداڵێكی هەژار و كەم دەرامەتی بینیوە.

• دواتر چیرۆكەكەی(أ.ب، هەوری) بەناوی(دڵداری و پەیمان پەروەری) یان كە كردبووە تەمسیل وئەم رۆڵی ئافرەتی بینیوە، چونكە لەو سەردەمەدا ئافرەتی كورد بەسەر شانۆوە نەبوون.

• یەکێك بووە لە دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە پەنجاکانی سەددەی رابردوودا، و لە 19/6/1957 بۆ یەكەمین جار لە مێژووی شانۆی كوردیدا مۆڵەتی دامەزراندنی كۆمیتەی نواندنی یەكەمین تیپی شانۆیی سلێمانیان وەرگرت.

36da506.jpg

• هەر لە پەنجاکانی سەدەی رابردوودا تەها خەلیل کاری ئەکتەر، وەرگێڕ، ئامادەکاری دەقی شانۆیی، نواندی کردووە، لە شانۆ دیارەکانی ساڵی پەنجاکاندا رۆڵی بینیوە وەك (پیسكەی تەڕپیر، خۆم بە خۆمم كرد، ئەمرەكەی بەگم، لە رێی نیشتماندا، گلكۆی تازەی لەیل، مەم و زین، بێ ئیشی، سەری گڵۆڵەكە، ئۆتێللۆ) و دەیان کاری دیکە.

• لە دوای ساڵی ١٩٩١ لە چەند زنجیرە درامایەکدا رۆڵی بینیووە، و چەند کارێکی لەگەڵ دەرهێنەر حسێن میسریدا کردووە.

• دوای تەمەنێک لە خزمەتی هونەریی، رۆژی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ له كاتی تۆماركردنی زنجیره درامای رەیحانه کە لە سیناریۆ و دەرهێنانی لوقمان غەریب بوو که تێیدا رۆڵی کوێخا فەرەجی دەبینی و له كاتی تۆماركردنی دیمەنەكانیدا کۆچی دوایی کرد و نەیتوانی هەموو رۆڵەکەی خۆی تەواو بکات و دواتر لە گردی شێخ مارفی نۆدی بە خاک سپێردرا.