تەڤگەرى ئازادى: هێرشەکان جێگەی قبوڵکردن نیین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

تەڤگەرى ئازادى بڵاوى کردەوە، ھێرشکردنە سەر خاک و سەروەریی نیشتمان و شارو شارۆچکە و ئاوەدانییەکانی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، لەژێر ھەر بڕوبیانوویەکدابێت جێگەی قبوڵکردن نییە، دەشڵێن، هێرشەکەى ئێران بۆسەر هەولێر ئیدانە دەکەیین.

Untitled-6-2-750x430.jpg

تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگاى کوردستان لەبارەى هێرشەکانى ئێران بۆسەر شارى هەولێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھێرشکردنە سەر خاک و سەروەریی نیشتمان و شارو شارۆچکە و ئاوەدانییەکانی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، لەژێر ھەر بڕو بیانو یەکدابێت جێگەی قبوڵکردن نییە.

دەشڵێن، ھێرشە مووشەکیی و درۆنییەکەی شەوی ١٦ى ئەم مانگە بۆسەر شاری ھەولێر، کە لەلایەن سووپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدرا، بە توندیی مەحکوم و شەرمەزار دەکەیین، سەرەخۆشیی خۆمان بۆ قوربانییەکان رادەگەیەنین و ھیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازیین.

ئاماە بەوەشکراوە، دەبێت دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان، لە مەترسیی پلانی داگیرکەران بۆسەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد تێبگەن، لێکترازان و سیاسەتی ملھوڕانە و دژایەتیی بەشەکانی دیکەی کوردستان و خۆسپاردنە داگیرکەران ھیچ ئەنجامێکی نابێت، جگە لە بچوک بوونەوە و زەبونیی و شەرمەزاریی بەردەم گەل.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەک ئاشکرایە دەوڵەتی تورک، رۆژ نییە ھێرشی ناڕەوا و بێ پاساو نەکاتە سەر شارو گوند و ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی و مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستان، لە بەرامبەردا ھێزی بەناو ھاوپەیمانان و رێکخراوە جیھانییەکان تەنانەت حکومەتی ھەرێمیش بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بوون.

باس لەوەشکراوە، لەلایەکی تر لە کەرکووک سیاسەتی تەعریب بەردەوامیی پێدەدرێت و ھەر رۆژەی بە بیانوویەک ھاووڵاتییانی کورد تەنگەتاو دەکەن. کوردستان پێویستیی بە پاراستن و یەکێتیی نەتەوەیی ھەیە، دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئێران بەردەوام بە بیانوی ناڕەوا پەلامارمان ئەدەن و خەڵکی کوردستان کۆمەڵکووژ دەکەن و ھیچ کات کوردستانێکی یەکگرتوو، پێشکەوتوو ئارامیان ناوێت.

تەڤگەرى ئازادى ڕاشى گەیاندووە، دەبێت گەلی کورد لەبەرامبەر ئەو ھێرشانەی داگیرکەران یەکگرتووبێت و ساسەتی مل کەچ کردن و رەوایەتیی دان بەھێرشەکانی داگیر کەران بۆ سەر خاکی کوردستان شەرمەزار و ریسوا بکات.[١]

ئ.م

  1. سەرچاوە:https://rojnews.news/