تەیفوور بەتحایی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Tayfuur.jpg

تەیفوور بەدحایی (1946-2021)

تەیفوور بەتحایی لە رێکەوتی 08-03-1947 لە شاری سنە لە دایکبووە.

نووسەر، فیلمساز و چالاکی سیاسیی کورد بوو. خوێندنی سەرەتایی ھەر لە شاری سنە تەواو کردووە.

دوای تەواوکردنی خوێندن لە چوارچێوەی گەڵاڵەی سوپای دانیشدا ساڵێک مامۆستایەتی کردووە.

لە ساڵەکانی1969 ھەتا 1972 لە (مەدرەسەی سینەما و تلەڤزیۆنی تاراندا) لە بەشی وێنەگرتندا خوێندوویەتی.

تەیفوور بەتحایی و حەسەن قازی لە بەرنامەی (ڕاوێژ)
تەیفوور بەتحایی و حەسەن قازی لە بەرنامەی (ڕاوێژ)

لە سەرەتای دەیەی 70 م (پەنجای کۆچیی ھەتاوی) بەھۆی لایەنگریی ئایدۆلۆژی چەپ و ئەندامەتی لە گرووپی ناونراو بە (گرووپی دوازدە) لە گەڵاڵەی بەبارمتەگرنتی (فەرەح پەھلەوی)دا، دادگایی کراوە و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچووە.

لە کاتی شۆڕشی 1979دا لەگەڵ باقی زیندانییە سیاسییەکاندا ئازاد بووە و گەڕاوەتەوە کوردستان و خەباتی سیاسی خۆی لە ڕیزەکانی حێزبی دێمۆکراتدا درێژە پێ داوە.

ساڵی 1985 حیزبی دیموکراتی بەجێ ھێشتووە، بەڵام چالاکیی سیاسی خۆی لە تەبعیددا و پاش نیشتەجێبوونی لە سوید درێژە پێ داوە.

ھاوکات کە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سوێددا مامۆستای فیلمی دێکومێنتار و سینەما بووە، وەکوو نووسەر و پەیکەرەساز چالاکی نواندووە.

ژیان

تەیفوور بەتحایی منداڵی پێنجەمی بنەماڵەیەکی ھەشت منداڵی دانیشتووی گەڕەکی جۆراوای سنە بووە. بابی مامۆستای قوتابخانەکانی سەرەتایی سنە و دایکی بنەوانی ماڵ بووە.

خوێندنی سەرەتایی لە مەدرەسەی 15 بەھمەندا و سیکلی یەکەمی دەبیرستان لە بوعەلی و سیکلی دووھەم لە دەبیرستانی شاپوردا (ڕشتەی سروشت) خوێندووە.

دوایە چووەتە سەربازی و پاش دەورەی ڕاھێنانی سەربازی، وەکوو مامۆستای سوپای دانش چووەتە تورکەمەن سەحرا (گوندی حەکیماوا، سەر بە پارێزگای گونبەدکاووس).

بەتحایی دوای گەڕانەوەی بۆ سنە بە مۆژیاری برا گەرورەکەی لە تاقیکردنەوەکانی کونکوردا بەشداری کردووە و لە (مەدرەسەی عالی سینەما و تلەڤیزیۆن)دا وەرگیراوە و ڕشتەی وێنەگرتنی ھەڵبژاردووە.

پاش تەواوبوونی خوێندن بۆ کار لە تلەڤزیۆندا چووەتە شاری شیراز و لەوێ لەگەڵ «کەرامەتی دانشیان» ئاشنا بووە. کەرامەت کە ئەویش پێشتر ھەر لەو مەدرەسەدا خوێندبووی، باوەڕی بە خەباتی چەکداری ھەبووە و ئاشنایەتی تەیفوور لەگەڵ ئەو دەستپێکی قۆناخێکی نوێ لە ژیانیدا بووە.

خەبات

005547841.jpg

گەڵاڵەی بارمتەگرتن بریتی بوو لە بەبارمتەگرتنی شاژنی ئێران و کوڕەکەی لە جێژنێکدا کە بۆ دانی خەڵاتی سینەمایی پێک دەھات. بە مەبەستی ئازادی زیندانییە سیاسییەکان لەلایەن «عەباس سەماکار و ڕەزا عەلامەزادەوە». ئەم گەڵاڵە درایە گرووپی دانشیان و بەتحایی.

14214 742.jpg

کە لەلایەن ئەوانە پێشوازی لێ کرا و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی گەڵاڵەکە کاری لەسەر کرا، بەڵام بەر لە ئەنجام لەلایەن (ئەمیر فەتانەت)ەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ کەرامەتدا بوو و بەدەست ھێنانی چەکی بە ئەستۆ گرتبوو، ڕاپۆرتی درایە ساواک. ھەموو ئەندامانی گرووپەکە جگە لە ئەمیر فەتانەت لە مانگی خەرمانانی 1973دا دەستەبەر کران.

لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکاندا دوو کەسی تر کە ئەندامی گەڵاڵەی تێرۆری شا بوون و سەر بە گرووپێکی دیکە بوون لەلایەن یەکێک لە گیراوەکانەوە، ئاشکرا کرا و بە بێ ئەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەم گرووپەدا ھەبووبێ، لەلایەن ساواکەوە تێکەڵ کران و لە یەک دادگادا، دادگایی کران.

262135.jpg

ئەم پەروەندە بەھۆی ژمارەی دادگایی کراوەکانە بە گرووپی دوازدە ناسران. کە بریتی بوون لە «تەیفوور بەتحایی/ خەسرەو گوڵسورخی/ مەنوچێھر موقەدەم سەلیمی/ کەرامەت دانشیان/ عەباس سەماکار/ ڕەزا عەلامەزادە/ ئیرەج جەمشیدی/ شکوە میرزادەگی/ مورتەزا سیاپۆش/ مریەم ئیتحادییە/ ئیبراھیم فەرھەنگ/ فەرھاد قەیسەری». لە دادگای یەکەمدا تەیفوور، خەسرەو، کەرامەت، عەباس، ڕەزا، ئیرەج، مەنووچھر. حوکمی ئێعدامیان وەرگرت و لە دادگای دووھەمدا ئەو حوکمە بۆ پێنج کەسی یەکەم وەکوو خۆی مایەوە. لە قۆناخی فەرجامدا حوکمی تەیفور بەتحایی و عەباس سەماکار و ڕەزا عەلامەزادە کرا بە زیندانی ھەتا ھەتایی، بەڵام حوکمی کەرامەت دانشیان و خەسرەو گولسورخی بەھۆی بەرگری ئایدۆلۆژی لە دادگادا ھەر بە ئێعدام مایەوە.

888s (1).jpg

گەڕانەوە بۆ کوردستان

تەیفوور بەتحایی دوای پێنج ساڵ زیندان لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە لە 3ی خەزەڵوەی 1978 ئازاد بوو و گەڕاوەتەوە سنە.

پاش ماوەیەک (لە سەروبەندی شەڕی سنەدا) چووە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبدا (زستانی 1982) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب ھەڵبژێردرا و بەرپرسایەتی یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی لە ئەستۆ گرت.

تەیفوور لە ماوەی چوار ساڵدا چوار فیلمی دێکومێنتاری لەسەر ژیان و خەباتی کوردانی ڕۆژھەڵات ساز کرد کە ناسراوترینیان نان و ئازادییە.

343-696x489.jpg

ئەم فیلمانە لە فێستیڤاڵەکاندا (فێستیڤاڵی نان و سینەما لە تەبعید) و لە بۆنە جۆراجۆرەکاندا پیشان دراون.

دواتر بەھۆی شەڕی نێوان حیزبی دیمۆکرات و حێزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) لە ساڵی 1985دا ماڵاوایی لە حیزب کردوە.

دوای ئازادبوون لە ئەندامییەتی حیزب کۆچی کرد بۆ سوید و زۆربەی چالاکییەکانی لە بواری نووسیندابوو.

0003-285x420.jpg

بەرھەمەکانی

فیلم

دەرهێنەر

  • ئیمتحان (١٩٧٠)، دراما
  • گەڕانەوە (١٩٧١)، دراما
  • کێ خۆڵەمێشی خۆی بۆ کوێستان دەبا (١٩٧٢)، بەڵگەفیلم (وێنەگریش)
  • ئاو (١٩٧٩)، بەڵگەفیلم
  • ئازار (١٩٧٩)، بەڵگەفیلم
  • گەلەگورگ
  • دێبێلیاچا (١٩٩٧)، بەڵگەفیلم (وێنەگریش)
  • پیلانی ڕەش (٢٠٠٦)، بەڵگەفیلم
  • چوار بەڵگەفیلم لەسەر ژیان و خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (١٩٨١-١٩٨٣)
  • نان و ئازادی
  • ھەوار (دەرهێنەر و وێنەگر)
  • شاخە سەربەرزەکان (دەرهێنەر)
  • ڕووناکایی مۆمەکان (دەرهێنەر)

کاری تر

Abas-bilder-2-1024x753.jpg
  • فیلمی ئازاری سوور ١٩٧١-١٩٧٢ وێنەگر
  • فیلمی مەغولەکان (١٩٧٢)، یاریدەری یەکەمی وێنەگر
  • بەڵگەفیلمی پیرەمێرد و باخی بەردینە ٢٠٠٥، مۆنتاژ

پەرتوکی کوردی

  • گەلاوێژ (چیرۆک-سەناریۆ بۆ فیلم) ١٩٩٢
  • ژیان بەدەم زریانەوە
  • مافی ژن لە کۆمەڵی کوردەواریدا (کاری ھاوبەشی ژیلا فەرەجی و تەیفوور بەتحایی-توێژینەوە) ٢٠٠٠
  • ڕۆژنە، فیلمگرتن (ڕاهێنانی فیلم) سەرەتایەک بۆ کاری سینەما و تلەڤزیۆن ٢٠٠٨
  • سەفەری خەیاڵ لە کورسانەوە ھەتا کوردستان (ژیاننامە) ٢٠١٣
  • ژیان وەکوو خۆی (چیرۆک) ٢٠١٥
  • سەد ساڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سوێد (لێکۆڵینەوە) ٢٠١٨
  • ئەسپەنجیر
  • ڕۆژنامەگەریی تەلەڤیزیۆن (ڕاهێنانی تەلەڤیزیۆن)
  • کوێستانی بێ هەڵۆ (سەناریۆ)

وەرگێڕان بۆ کوردی

  • باخەنەمامە (وەرگێڕان لە فارسییەوە-چیرۆک)
  • تۆماری شێخ شەرزین (وەرگێڕان لە فارسییەوە-شانۆ) ١٩٩١
  • ئەوەی گوتی ئەرێ، ئەوەی گوتی نە (وەرگێڕان لە فارسییەوە-شانۆ)
  • نووسینی سەناریۆ بۆ فیلم (وەرگێڕان لە سویدییەوە-ڕاهێنانی درامایی) ٢٠١٢
پەیکەری دایک.jpg

فارسی ‌آقای چوخ بخت یوخ ١٩٩٠ از آنچە بر ما گذشت (چوار وتووێژ) ١٩٩٨ داراها و ندارها در دنیا (وەرگێڕان لە سویدییەوە) ٢٠٠١ سفر خیال از کرسان تا کردستان ٢٠١٢ زندگی در باد (وەرگێڕاو لە کوردییەوە ژیلا فەرەجی) اسپنجیر (وەرگێڕاو لە کوردییەوە تەیفوور بەتحایی) زندگی همچون خودش سایە روی پردە پشت پنجرە واقعیت مسلم (وەرگێڕان)

پەیکەر

  • دایک
  • پاندۆرا
  • ئازادی
  • مەم و زین
  • نان
  • گەڕان
  • هیچ
  • مرۆڤ و کرۆنا
  • کوردێک
  • سانسۆر
  • دەستاڕ[١]




بابەتە پەیوەستکراوەکان

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا