جان دۆست

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
3218367.jpg

جان دۆست یان ژان دۆست (Jan Dost) لە دایکبووی ١٩٦٥ نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە. لە ساڵی ١٩٦٥ لە کۆبانێ لەدایک بووە.

لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆژیی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە ئاڵمانیادا دەژی.

بە شیعر دەستی بە کار کرد و یەکەمین دیوانی (قەڵای دمدم) ساڵی ١٩٩١ لە ئەڵمانیا و پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵدا بڵاویکردەوە. ھەروەھا (دیوانی جان) ی لە دوبەی و ئەستەمبوڵ چاپکرد.

چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە. وەک مەم و زینی ئەحمەدی خانی، کە ناوی ناوە (الدر الثمین فی شرح مم و زین)، بە چوار چاپ لە دیمەشق و بەیرووت و دھۆک بڵاوبووەوە، پاشان کتێبی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادییە) ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی (میرنامە) و دۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاھە الجن) ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمە کردوونەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون.

ئەمانە و جگە لە وەرگێڕانی ڕۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) بۆ عەرەبی. ئینجاش نووسینی دوو ڕۆمان بە زمانی عەرەبی بەناوی (دم عای المئذنە) و (عشیق المترجیم).

ھەروەھا کۆمەڵێک شیعری سەییاب و ھەردوو ڕۆمانی (مھاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی.

پاشان کتێبی (الحدیقە الناصریە) ی لە فارسییەوە کردووەتە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغە) ی لە فارسییەوە کردووەتە کوردی.

ڕۆمانەکان

تاکو ئێستاش ١٠ ڕۆمانی نووسیوە:

  • (مژاباد) ٢٠٠٤
  • (سێ ھەنگاڤ و سێدارەک) ٢٠٠٧
  • (میرنامە) ٢٠٠٩
  • (مارتینێ بەختەوەر) ٢٠١٢
  • (عشیق المترجم) ٢٠١٤
  • (دم علی المئذنە) ٢٠١٤
  • (نواقیس روما) ٢٠١٦
  • (کۆبانی) ٢٠١٧
  • (باص أخضر) ٢٠١٨
  • (ممر امن) ٢٠١٩