جوانڕۆ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

جوانڕۆ ناوێکی کۆنە بۆ ناوچەیەک پێکھاتوو لە شارستانەکانی جوانڕۆ (قەڵای جوانڕۆ)، ڕوانسەر، بەشێک لە پاوە، سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی کوردستانی ڕۆژھەڵات.

Javanrud.jpg

سەد لە سەدی خەڵکی جوانڕۆ کورد و لە ئێلی جافن.

جوانڕۆ لە باکوورەوە لەگەڵ پاوە، لە باشوورەوە لەگەڵ سەلاسی باوەجانی، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕوانسەر و لە ڕۆژاوایەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ھاوسنوورە.

شاری جوانڕۆ بە زێدی ئێلی جاف ناس دەکرێت. دانیشتوانی شارستانی جوانڕۆ موسڵمان و سوننین.

جوانڕۆ

3314wnload (3).jpg

یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کرماشانی خۆرهەڵاتی کوردستانە. شاری جوانرۆ کەوتوەتە داوێنی چیای شاهۆ، ماکوان، ساراوەن و بەنیگەز. شاهۆ جوانیەکی بێ وێنەی بەخشیوە بە شاری جوانرۆو.پێشتر لەناو شاری جوانرۆ رووبارێک ئەگوزەرا، بەڵام بە هۆی گەورە بوونی شار، ئیستا ئەو رووبارە نەماوە. کەش و هەوای لە وەرزی زستان، سەرماو سۆڵە بەڵام لەهاوین فێنک و خۆشەو شوێنی گەشتو سەیرانە. خەڵکی جوانرۆ جافن و تیرە گەورەکانی عێلی جاف سەرەتا لەم ناوچەیە بوون. تیرە بە ناو بانگەکانی عێلی جاف کە ئیستا لە ناو جوانرۆ دەژین بریتین لە: باوەجانی،وەلەد بەیگی، کلاشی، ئیمامی، قوبادی، ئێناخی، تاوگۆزی و کۆکۆیی.

-جوانرۆیەکان هەمیشە لەگەڵ حوکومەتی ناوەندی شاهەنشاهی ئیران ناکۆک بوون، بۆ نموونە لە ئەنجامی کوشتنی حەمە سەعید سانی هەورامی، فەرهاد میرزای مامی ناسرەدین شای قاجار، فەرمانی بە عەلی ئەکبەر خانی شەرەفولمولک حاکمی جوانرۆ دا ئەشکەنجەو ئازاری جوانرۆیەکانی بدات. جوانرۆیەکان هێزێکی پێنج هەزار کەسیان بە فەرماندەیی حەبیبوڵا خانی باوەجانی، روستەم بەیگی و وەڵەد بەیگی دروست کرد بۆ هێرش کردنە سەر قەڵای جوانرۆ کە مەڵبەندی حوکمرانی بووە.

لەو هێرشە دا زیانو زەرەری زۆر ئەگەیەنن بە دارو دەستەی عەلی ئەکبەر شەرفولمولک کەلە شوێنێکیترەوە بۆ حوکمرانی جوانرۆ نێردرا بوون. لەو جەنگەدا، کوڕو مامی شەرەفولمولک کوژران. لە تۆڵەی ئەو هێرشە، ناسرەدین شای قاجار هێزێکی زۆر بەپشتگیری فەرهاد میرزای مامی دەنێرێ بۆ جوانرۆ. گوندو باخو دارستانەکانی ناوچەی جوانرۆ تۆپ باران ئەکا. خەڵکی جوانرۆ و گوندەکانی دەورو بەری ئاوارەی شارەزوور ئەبن لە ساڵی 1334ی هەتاوی (1955 ی زایینی) پەیمانی بەغدا لە نێوان ئێران و تورکیا و ئێراق بەسترا.

یەکێ لە بڕگەکانی ئەو پەیمانە، بەستنی سنوورەکانی ئەم سێ وڵاتە بوو، بۆ ئەوەی کوردی پارچەکانی تر نەچنە ناو شۆڕش و جوڵانەوەکانی باشووی کوردستان. هەر لەو ساڵە دا حکومەتی ئێران بۆ چەک داماڵینی گشتی ناوچەی جوانرۆ،سوپای چواری باختەری بە سەرپەرشتی غوڵامحوسین خانی ئەردەڵان ناردە ناوچەی جوانرۆ. بەڵام جوانرۆیەکان گوێیان نەدایە فەرمانەکانی حکومەت و سنوریان بەزاندو بە چەکەکانیانەوە پەیوەندیان گرت بە شۆرشی باشوورەوە. ژمارەیەکی زۆر جوانرۆیی چوونە ریزی شۆرشی ئازادی خوازانەی کورد.

هەر لەوساڵەدا موحەمەد بەیگ وەکیلی جوانرۆ سەرکردەی خەڵکی ناوچەی جوانرۆ و هەورامان حۆسین بەیگی وەکیل شۆرشگێری ئازای جوانرۆ پاش پەیوەندی بە بزووتنەوەو جوڵانەوەی باشوورەوە کرد لە ساڵی 1963، ئازایەتی و نەترسیەکی بێ وێنەی نواند. جوانرۆیەکان لە شۆرشی ئەیلوول شەهیدو برینداری زۆریان پێشکەش کرد کە نموونەیان شەهید (حەمید موحەمەدی) هونەرمەندو دەنگخۆش بوو.. لەپاڵ شاری جوانرۆ ئوردوگایەک هەیە، سەردەمێک ژمارەیەکی زۆر لەئاوارەکانی شاری هەڵەبجەی لە خۆ گرتبوو. پاش راپەرینەکەی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان و دروستبوونی هەرێمی کوردستان لەلایان سەرکردایەتی کوردەوە، ئاوارەکانی باشووری کوردستان بەگشتی و هەڵەبجەیەکان بەتایبەتی گەرانەوە بۆ زێدو شاری خۆیان.

ئەم ئوردوگایە ئەگەر چی ئیستا چۆڵە، بەڵام خانوە روخاوو شەقامە چۆڵەکانی پرە لە بیرەوەری و ئاوارەیی و غوربەت و تەنیایی. لەپاڵی ئەم ئوردوگایە گۆرستانێک هەیە کە تێیدا چەند شەهیدی هەڵەبجەیی بۆ هەمیشە خەوتوون. -سەیرانگا بەناوبانگەکانی جوانڕۆ بریتین له : هەڵانی، سپێوەر، سەڕۆ و سەفیاوا، پۆیسانی هاتنەژوورەوەیی شار و هەروەها سەیرانگای شەروێنه.