جوان حاجۆ- Ciwan Haco

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Download (444)147.jpg

جوان حاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco، لەدایکبووی ١٩٥٧) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.

ژیان

Ciwa14n.jpg

جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لە دایک بووە.

جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە.

ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ١٧ ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە.

لە ١٩٧٩ کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی Ruhr University Bochum خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات.

لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک Udo Herbst کاریگەرییان لەسەری داناوە.

ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت.

مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسەرت بگێڕێت کە پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا.

11251126 .jpg

لە دوای ١٩٩٩ کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت.

ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ (٢٠٠٧) لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە.

ئەلبۆمەکانی

ئەلبۆم ساڵ شوێنی تۆمارکردن

دیاربەکر ١٩٨١ بۆخوم، ئەڵمانیا

گولا سۆر ١٩٨٣ بۆخوم، ئەڵمانیا

لەیلا ١٩٨٥ بۆخوم، ئەڵمانیا

گرتییێن ئازادییێ ١٩٨٧ بۆخوم، ئەڵمانیا

چاو بێللا ١٩٨٩ بۆخوم، ئەڵمانیا

سی و سێ گولێ ١٩٩١ ستاڤانگیر، نۆرویژ

دووری ١٩٩٤ ستاڤانگیر، نۆرویژ

بلوورا من ١٩٩٧ ئۆسلۆ، نۆرویژ

دەستانا ئەگیدەکی ١٩٩٨ ئۆسلۆ، نۆرویژ

دەریا ٢٠٠٣ ئۆسلۆ، نۆرویژ

نا نا ٢٠٠٤ ھامبورگ، ئەڵمانیا

Off ٢٠٠٦ ھامبورگ، ئەڵمانیا

ڤەگەر ٢٠١٢

سەرچاوە: ویکیپیدیا