جوان حاجۆ Ciwan Haco

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ciwan Haco.jpg

جوان حاجۆ لە 17-08-1957 لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لە دایک بووە.

جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ هێشتووە.

هەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە 17 ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە.

لە 1979 کوردستان بە جێ دەهێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی Ruhr University Bochum خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات.

Ciwan Haco1.jpg

لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک Udo Herbst کاریگەرییان لەسەری داناوە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت. مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە.

لە ساڵی 2004 ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسەرت بگێڕێت کە پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا. لە دوای 1999 کە ژیانی هاوبەشی پێکهێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت. هەروەها جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ (2007) لە دەرهێنانی هونەر سەلیم ڕۆڵی هەبووە.