جیهاد دڵپاک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هونه‌رمه‌ند جیهاد زۆراب ئەحمەد ناسراو به‌ (جیهاد دڵپاك).

111224.jpg

لە ڕێکەوتی12-04-1948 لە شاری کەرکووک لەدایکبوو.

قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بوو.

ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه لەوانە فیلمی- مەرەزە ، مامە ڕیشە، كەركوك 4 ،بەشەكانی درامای گەردەلول، لاپەڕەكانی کەرکووک. و چەندین بەرهەمی تر، هونەرمەند جگە لەكاری ئەكتەریی ،كاری دەرهێنانیشی كردووە.

پاشانیش لە درامای مەرەزە ” لەپاش ئەم دوو كارە ، هەروەھا درامای ژاڵە یەکیك بووە لە شاکارە جوانەکانی بە رۆڵی مامۆستا ھێمن کە دەنگدانەوەکی زۆری ھەبوو بۆ ناوی ھونەرمەند، جیهاد دڵپاك دەبێتە ئەستێرەیەكی پرشنگداری جیهانی هونەری كوردی .

548010.jpg

لەساڵی 1997 لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی تری شاری کەرکووک لە میهرەجانی كوردی بۆ شانۆ لە شاری بەغداد بەشدار دەبێت.

0007874.jpg

لە ساڵی 1999ش لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی شاری سلێمانی و کەرکووک شانۆگەری ” تاوان و سزا” نمایش دەكەن، ئەم شانۆگەرییە لە ڕۆمانە ناودارەكەی ”دۆستۆفیسكی”یەوە وەرگیراوە. هونەرمەند جیهاد دڵپاك لە چەند درامایەكدا لەگەڵ خێزانی خۆیداڕۆڵی بینیوە،واتە بنەماڵەیەكی هونەردۆست بوون.

لەدوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە 25-09-2013دا دڵەگەورەكەی لە لێدان كەوت و بۆ هەتاهەتایە ماڵئاوایی لە هونەری كوردی كرد،لەدوای كۆچیشی وەك وەفایەك ،قوتابخانەیەك لە شاری كەركوك و شەقامێك لە شاری سلێمانی، بەناوی جیهاد دڵپاك-ەوە ناونران.

0011654.jpg